نووسینی: سولەیمان چیڕە “هێرش”
وه‌رزی زستان، زه‌وی، وه‌ک ئاشقێکی چاو له‌ڕێ ماوی گراوی له جێ‌ژوان تۆراو، له ژێر گومبه‌زی ئاسمانی به په‌رده‌ی سپی داپۆشراو، مات و سه‌رسوڕماو سه‌ری ده‌به‌ر خۆیه‌وه ناوه و ده‌ناڵێنێ.
سه‌هۆڵبه‌ندانه، خۆر، وه‌ک شۆخێکی دڵشکاوی له یار دابڕاو، جار جار، به‌ناز و نیونازێکه‌وه له سووچێکی ئاسمان، به نیگایه‌کی سیحراوی له زه‌وی ڕاده‌مێنێ.
وه‌رزی زستانه، هه‌رچی مه‌ل و بولبولی باخ و گوڵزاران، له هێڵانه‌ی کپی مه‌لاومه‌ل له ته‌نیایی، چاوه‌ڕوانی دیمانه‌ی گوڵ و هاتنی به‌هارن…
وه‌رزی زستانه، له حاڵێکدا ئاسمان، چاو به گریان، کلۆکلۆ فرمێسکی خه‌م و په‌ژاره به سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی موکریان، داده‌بارێنیێ، گومبه‌زان، مه‌کۆی خۆشه‌ویست و حه‌زان، ئارا و قه‌راری نامێنێ، گۆیا ڕاسپارده‌ی ئاشقان، هه‌واڵی هاتنی میوانێکی ئازیزی پێ ڕاده‌گه‌یێنێ… به‌ڵێ! هه‌واڵه‌که کورت و دڵته‌زین بوو: ((ماملێ، بولبولی گوڵزاری موکریان ڕۆیی))! به‌مجۆره، گۆڕستانی گومبه‌زان، دیسان هونه‌رمه‌ندێکی ئازیزی دیکه‌ی بۆ هه‌تاهه‌تایه، له ئامێز گرته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممۆ، ڕێکه‌وتی ٢٣/١/١٩٩٩، سه‌ر له ئێواره، خه‌ریکی مونتاژ و ده‌رهێنانی ژماره ٢٢ی گزینگ بووم که له‌لایه‌ن دۆستێکه‌وه به ته‌له‌فون ئاگادار کرام که ((هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد مامۆستا محه‌مه‌دی ماملێ)) کۆچی دوایی کرد.
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ، هه‌واڵی مه‌رگی ئاوا کوت و پڕ، سه‌باره‌ت به هه‌ر که‌س له سه‌ر عومر و ته‌مه‌نێکدا بێ، ئینسانی ده‌تاسێنێ، به‌تایبه‌ت مه‌رگی هونه‌رمه‌ندێک که ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ خوازیاری ژیان و جوانی و پێداهه‌ڵده‌ری عیشق و دڵداری بووبێ. ماوه‌یه‌ک له خانووچکه‌ی خه‌یاڵدا، وه‌نه‌وزم دا، پاشان یه‌کڕاست به دوای ئه‌و نامه و وێنانه‌دا گه‌ڕام، که چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر برایه‌کم سه‌باره‌ت به ژیانی ئه‌و ڕه‌وانه کردبووم. به چاو لێکردنی سه‌ر له‌نوێی ئه‌و وێنانه، به خه‌یاڵ خۆم له گه‌ڕه‌کی ((چرابرقی)) مه‌هاباد ڕووبه‌ڕووی ماڵی ماملێ، دیته‌وه و له سه‌ر لێواری خیابان چاو به مۆله‌ق ڕاوه‌ستام: ((بڵێی ڕاست بێ؟!))
(( – به‌ڵێ ڕاسته، مه‌رگ ده سه‌ر هیچکه‌سه‌وه ناچێ)). ((خیابان و شه‌قامی گه‌ڕه‌ک، له گه‌نج و لاوان جمه‌ی دێ، ڕێیه ڕێداری نییه…)) ((ئای مه‌رگی وا چه‌ند خۆشه، جا نییه به زیندوویش ئه‌گه‌ر قه‌درت نه‌زانن، به مردوویی ڕێزت لێده‌گرن)).
دوای چاره‌گه سه‌عاتێک، نامه‌که‌م کرده‌وه و سه‌ر له‌نوێ خوێندمه‌وه:
… ڕۆژێک پێش جێژنی قوربان کاک قادری دۆستم له ماڵی کاک محه‌مه‌دی ماملێ ئیزنی خواست بچینه ماڵی به‌ڕێزیان، قه‌رارمان سه‌عات یازده‌یه. ئامینه خانمی خیزانی، وه‌ک چاوه‌ڕوان بێ، پێش ئه‌وه‌یکه له ده‌رکه‌ی بده‌ین، ده‌رگای ده‌کاته‌وه. زۆرمان به خێر هاتن ده‌که‌ن. له پێشخانه، خێزانی ده‌ڵێ: پیاوه‌که ئه‌وه هه‌ستاوی،وه‌ده‌زانم منداڵ ده‌لاوێنییه‌وه؟ که‌سمان لێ دیار نییه. به‌ڵام که وه ژوور ده‌که‌وین، ئه‌وه مامۆستایه که به‌داخه‌وه به گاگۆڵکه ئه‌و سه‌ر ئه‌وسه‌ری ژوور ده‌کا.
خۆمان ده‌ناسێنین، زور خۆشحاڵ بوون، هه‌ڵبه‌ت خێزانی به‌ڕێزی: چونکه مامۆستا که‌س که‌س ناناسێنه‌وه!
خێزانی ده‌ڵێ: تو ئه‌و خۆڵایه‌ی به ((… هێرش)) بڵێ شێعرێک بۆ ماملێ دانێ، تا ((چالاک))ی کوڕم بیکاته ئاهه‌نگ.
ده‌ڵێ: له خه‌ڵکی، چ ئی ئێره و چ ئەو ئه‌ودیو {کوردستانی گه‌رمێن} قه‌دردانی ده‌کا … تا وای لێهات هه‌رکورد بوو. ده‌گری…. مامۆستا هیچ شتێک ناناسێنه‌وه، گوتمان خه‌وی؟ گوتی خواردنی زۆر باشه، شه‌و و ڕۆژ ده‌بێ ئاگام لێی بێ… ٥/٥/١٣٧٧ی هه‌تاوی.
مامۆستا محه‌مه‌د ماملێ، دوای ئه‌وه‌یکه کوڕێکی گه‌نجی، وێڕای په‌نجا و نۆ که‌سی خه‌ڵکی مه‌هاباد له له‌لایه‌ن ڕێژیمه‌وه شه‌هید ده‌کرێ، نه‌خۆشی فرامۆشی ده‌گرێ ڕۆژ به ڕۆژ وه‌زعی خراپتر و خەراپتر ده‌بێ تا وه‌ک شه‌م وردە وردە که‌م ده‌کا و ده‌توێته‌وه. دیاره، چ بنه‌ماڵه‌ی خۆیان و چ خه‌ڵکی دیکه، زۆری بۆ له حه‌ول داده‌بن که چاره‌یه‌ک بۆ نه‌خۆشییه‌که‌ی بدۆزنه‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه وه‌ک ده‌ڵێن و گوتوویانه، ئه‌و نه‌خۆشییه چاره‌ی نه‌کراوه و چاره‌شی ناکرێ…. و هه‌ر به‌و نه‌خۆشییه‌ش بۆ هه‌مێشه دڵی له لێدان ده‌که‌وێ.
محه‌مه‌دی ماملێ، له ساڵی ١٩٢٦ی زایینی له گه‌ڕه‌کی هه‌رمەنیانی مه‌هاباد له بنه‌ماڵه‌یه‌کی کاسبکار له دایک بووه و هه‌ر له منداڵییه‌وه له خزمه‌ت باوکی‌دا، به هونه‌ری مه‌قام و گۆرانی به‌تایبه‌ت قه‌تاری کورد ئاشنا بووه و ڕاهاتووه. بنه‌ماڵه‌ی ماملێ به تێکڕایی هوموو هونه‌رمه‌ند و ده‌نگخۆش بوون و ئه‌وه‌ش تایبه‌تمه‌ندییه‌کی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه که هه‌ر له باب و پیرانه‌وه به میرات ماوه‌ته‌وه. مام سه‌عیدی ماملێ (باوکی ماملێ یه‌کان) هه‌رچه‌ند خۆی خوێنده‌واریی نه‌بووه، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و ئاهه‌نگ و مه‌قامانه‌ی که کوڕده‌کانی ده‌یانگوتنه‌وه، بۆ خۆی ئاوازی بۆ دانابوون و به ده‌نگیش ده‌یگوته‌وه. مام سه‌عید که سه‌ر به خانه‌قای شه‌مزینان بووه و له‌گه‌ڵ شاعیری گه‌وره‌ی کورد ((وه‌فایی)) تێکه‌ڵاوی هه‌بووه، زۆربه‌ی ئه‌و ئاهه‌نگ و مه‌قامانه‌ی که کاتی خۆی له خانه‌قادا ده‌گوترا و له‌وانه‌بوو له ناویش بچن، ده‌یانپارێزێ و به به‌ره‌ی داهاتوو و به‌تاتبه‌ت به کوڕه‌کانی ده‌سپێرێ، دیاره له نێو کوڕه‌کانی مام سه‌عیددا جگه له خوالێخۆشبوو ((حوسێنی ماملێ)) که‌ده‌نگخۆشێکی زۆر به‌ناوبانگ بووه، گوڵی هه‌ره گه‌شاوه‌ی نێو گوڵدانی هونه‌ری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه کاک محه‌مه‌د بووه که له هونه‌ره‌که‌ی، کوردێکی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌ریش بوو که هیچکات- نه له ڕێژمی پاشایه‌تیدا و نه له ڕێژیمی ئیسلامه‌تیدا- وازی له بیر و باوه‌ڕی کوردایه‌تی نه‌هێنا و تا ما، دانه‌ما و له خزمه‌ت به هونه‌ر له پێناو کورد و کوردستاندا ژیا.
به بیستنی هه‌واڵی مه‌رگی ماملێ، زۆربه‌ی خه‌ڵکی شاره‌کانی کوردستان و به تایبه‌ت خه‌ڵکی مه‌هاباد، به داخستنی دوکان و بازاڕ، له ڕۆژی یه‌کشه‌مۆ ڕێکه‌وتی٢٤/١/١٩٩٩، له ناشتنیدا به‌شدار ده‌بن و به‌و په‌ڕی ڕێز و حورمه‌ته‌وه، تابووته‌که‌ی به شانان هه‌ڵده‌گرن و له گۆڕستانی گۆمبه‌زان به خاکی ده‌سپێرن.
محه‌مه‌دی ماملێ، که ماوه‌ی نیزیکه‌ی په‌نجا ساڵ خزمه‌تی هونه‌ریی به گه‌له‌که‌ی کردووه، له ڕیزی ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌ورانه‌ی کورد ده‌ژمێردرێ که وه‌ک ئه‌ستێره‌یه‌کی هه‌میشه گه‌ش و پڕشنگدار، له ئاسمانی هونه‌ری مه‌قام و گۆرانیی کورده‌واریدا ده‌دره‌وشێته‌وه و هه‌رگیز له بیر ناچته‌وه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه له لایه‌ن خۆم و هاوکارانی گزینگه‌وه، له هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی ماملێ و به‌تایبه‌ت له ئامینه خانم و کوڕه‌کانی، سه‌رەخۆشی ده‌که‌م و سه‌ری ڕێز و ئیحتیڕام داده‌نوێنم.
یادی به خێربێ و کڵکۆکه‌ی پڕ له گوڵ.
تێبینی:
ئەم بابەتە لە گۆڤاری “گزینگ” ژمارە “٢٢” دا لە چاپ دراوە کە ڕێزدار “سولەیمان چیڕە” بە ناسناوی ئەدەبی “هێرش”، سەرنووسەری بووە. هەروەها ئەم بابەتە لە لایان ڕێزدار “فاروق فەرهاد”ەوە بۆ ماڵپەڕەکەمان هاتووە و زۆری دەستخۆشی لێ دەکەین و ئێمەش بە بێ دەستکاری و بەم چەشنەی کە لە گۆڤارەکەدا هاتووە تایپ و بڵاوی دەکەینەوە.