لـەدەسـتی چـوو هونەرمەندێک موکوریان
موکـوریـانـی هـەمـوو پـێ کـەوتـە گـریـان
بـە یـادی مـامـلـێ هـێـشـتـە شەو و ڕۆژ
دەرێـژن ئـاوی ســوور و ســۆر لـە چـاوان
ئـیـتــر کـیـژان بـەچـی شـایــی بـگـێــڕن
لـە مـەڕدۆشـیـن و سـەرکانی و دەراوان
ئـیـتـر ئـەوجــار لـەنـاو کــۆڕی شــەوانـە
لـە کـێ بـخـوازن ئـاهـەنـگـێـکـی کـاوان
هــونـەرمـەنـد نامـرێ ئـەمما هونەر مرد
ئـەگــــەر ئــەو دابــڕا نـــاوی لــە نـــاوان
لە دووریی یەک ئەڤیندار گەر دەسووتان
گڕێـک بـوو ماملـێ دەیـخـستـە هەناوان
لـە نـاو دەریـای هونەردا کێ بەدیی کرد
مــەلـی وا پــێ بـە پـەردە بـۆ شـەتـاوان
ئـیــتــر کــێ تــازە وەک ئــەو دادەڕێــژێ
لـە چـوارچـێـوەی ئـەدەبـدا بـەنـد و باوان
ئەگەر ئەوجار بێ گیان داوێـنە بـەر پـێـی
هـەواداری (مـحـەمـمـەد) هـێـنـد دڵـاوان
هەولێر – گەڕەکی ئەفسەران ٢٧/١/٢٠٠٠