Skip to content

مامۆستا هەژار موکریانی

جا چ بکه‌ین؟

له‌ هه‌وار ماملێ مرێم بێنێ
هێند به‌ ئارامی که‌ شیر، نه‌رژێنێ
جوانه‌ چارۆکه‌ به‌ دابی بڵباس
له‌ په‌ڕی مێشێ ته‌نک تر بێ کراس
ڕه‌نگی خۆش بێته‌ په‌نای ده‌نگی خۆش
شێت و شوورن ده‌می خۆش ، بیر و هۆش
به‌سته‌یه‌کی من ئاوازی ئه‌و
رازی دڵخوازی من و سازی ئه‌و
وه‌رگرین باده‌ له‌ ده‌ست مه‌یگێڕێ
خۆش و مه‌ستانه‌ بڵێین چه‌ند دێڕێ

مامۆستا هه‌ژار موکریانی

بابەتی پێوەندیدار