به‌سته‌ی بێده‌نگی
ئه‌ی بولبولی موکریانی
دڵت پڕه له گۆرانی
نه زمانی شیرنت هه‌یه
نه گوێت له ده‌نگی ئێمه‌یه
نه شاره‌زای ده‌نگ و باسی
نه ئیدی که‌سێ ده‌ناسی
به چاوانی چاوه‌ڕوانی
بۆ په‌نجه‌ره‌کان ده‌ڕوانی
مه‌ڵی داری حه‌ساری خۆت
به سۆزه‌وه ده‌خوێننن بۆت
“به دڵێکی پڕ له خوێنه‌وه ”
گۆرانی تۆ ده‌ڵێنه‌وه
بولبوله‌کان ده‌چریکێنن
له باتی ماملێ ده‌خوێنن
به‌ڵام نایه له ده‌ست وان
به‌سته‌ی گه‌رم و گۆرانی جوان
په‌له‌وه‌ری داری حه‌سار
نازانێ حه‌یران و قه‌تار
بوبولهکانی کوردستان
باڵنده‌ی گه‌رمێن و کوێستان
هاتوون بۆ گۆرانی تازه
له‌و ماڵه بێ ناز و سازه
ده‌فڕی له ده‌وری حه‌سارێ
به‌ر په‌نجه‌ره و سه‌ر دیوارێ
ئێستاکه به‌سته‌ی بێده‌نگی
ئاهه‌نگی ساردی دڵته‌نگی
گۆرانی تازه‌ی ماملێیه
کاروانه و هه‌ر خه‌می پێیه
ناڵه‌ی سازی ئه‌و ئاوازه
خورپه‌ی دڵێکی بێ نازه
له دڵه‌وه دهچریکێننێ
به چاوه‌کانی ده‌خوێنێ
ئه‌ی بولبولی موکریانی
دڵت پڕه له گۆرانی
ئه‌مجاره‌ش ده‌نگت هه‌ڵبێنه
رازی دڵت بدرکێنه
چی بوو جه‌رگی ههڵکزاندی
چی بوو زمانی شکاندی
کێهه خه‌می نیشتیمانت
بوو به زنجیری زمانت
چه‌نده‌ت گوڵی په‌ڕپه‌ڕ دیوه
دڵی ناسکت له‌رزیوه
کام په‌ژاره وای لێکردی
ئاخر چی به‌و ده‌رده‌ی بردی
بۆچی ده‌نگت هه‌ڵناهێنی
رازی ئه‌و داخه ناخوێنی
ئه‌ی بولبولی موکریانی
دڵت پڕه له گۆرانی
پێت خۆشه ده‌نگت هه‌ڵبێنی
به‌سته‌کانی خۆت بخوێنی
ئه‌ی بولبولی به‌سته‌ی جوانی
ده‌نگت به‌سراوه ناتوانی
کام گۆرانی زۆر خه‌مینه
دڵته‌زێن و ماته‌مینه
هه‌وای به سۆزی ئاهه‌نگی
ناگاته به‌سته‌ی بێده‌نگی
مامۆستا شه‌ریف حوسێن په‌ناهی