بۆ ماملێ
ده‌بوو شادی هه‌موو کوردێ، له نێو ئاهه‌نگی تۆ دابێ
که چی ئێستا خه‌مێکی تۆ، به خه‌ڵکی چاره‌سه‌ر نابێ
ئه‌گه‌ر چی ده‌ردی خامۆشی، له پیری بێ و فه‌رامۆشی
ئه‌گه‌رچی وای له نێو په‌نجه‌ی به‌سامی ده‌رد و ناخۆشی
فه‌رامۆشی نه‌که‌ی ئامان، دڵی خه‌ڵکی وه‌فادارت
هه‌تا دڵ لێده‌دا بابێ، چریکه‌ی ده‌نگی جارجارت
هه‌ڵۆی ده‌نگت که هه‌ڵده‌فڕی، به جێ مابوو هه‌موو سازێ
له‌به‌رچی وا به‌جێ ماوی له هه‌ر ئاهه‌نگ و ئاوازێ
له شه‌وگاری مه‌هابادا، له‌مێژه ده‌نگی تۆ نایه
که‌چ و کۆڵانی هێشتا کوو چریکه‌ی تۆی له گوێ دایه
به یادی سهردهوی جاران وه‌ره ئه‌و ده‌نگه هه‌ڵبێنه
دڵی کۆڵانهکهنی شاری تامه‌زرۆ بله‌رزێنه
شه‌وێ هه‌ڵبێنه‌وه ده‌نگی چریکه‌ی خاڵۆ رێبوارت
ده‌با بکرێته‌وه دیسان هه‌زاران په‌نجه‌ره‌ی شارت
ده‌بوو شادی هه‌موو کوردێ، له نێو ئاهه‌نگی تۆ دابێ
که چی ئێستا خه‌مێکی تۆ، به خه‌ڵکی چاره‌سه‌ر نابێ
مامۆستا شه‌ریف حوسێن په‌ناهی