Skip to content

مامۆستا شێرکۆ بێکەس ١

” ژووان “

کچە شوانێ
ئەچوو بۆ جێگەی ژووانێ
لە ڕێگە، چلە نێرگزێ
ووتی: جوانێ
تکا ناکەی لە مەمانێ
دەستم بگرێ و بمبات بۆ لای
کووڕە شوانێ
مەمکی قووتی توورت و سپی
سەری لە باغی کراسی … کرێشەوە
بردە دەرێ
ووتی: وەرە
بەڵام با گووند پێی نەزانێ
ڕۆژێ دوایی -نێرگزە جاڕ-
خۆشەویستی کچە شوانی
کرد بە چەپک و
لەگەڵ دەنگی “ماملێ” دا
ناردی بۆ شار

مامۆستا شێرکۆ بێکەس

بابەتی پێوەندیدار