ئەگەر خاپوور بێ دنیا بە جارێ
ئەگەر لەمەوپاش باران نەبارێ
ئەگەر گوڵستان وشک بێ و بولبول لاڵ
ئەگەر وشکارۆ دا لە ماڵ و حاڵ
ئەگەر بپڕووزێ دوو باڵی ئەوین
ئەگەر ون ببن بەھار و ھاوین
تەنیا یەک دەرمان ھەیە بۆ چارە
ئەویش «ماملێ» و سۆزی قەتارە…
بێھروز کورد ئەحمەدی
داخوا چەندە ژن عاشقی بووبن
بەرەو رووگەکەی سەڵای ئەو چووبن
چەندە لاوی کورد بە نەوای ماملێ
خۆیان ھەڵداوە بە لاوک و لێ لێ
یا چەند کیژۆڵەی ناسک و نازدار
بە سۆزی ماملێ گەیشتوونە ھەوار…؟!
بێھروز کوردئەحمەدی