Skip to content

بێهرووز کوردئەحمەدی ٣

لە پردی سووری مەھابادەوە
دەنگی بە سۆزی ھات بە بادەوە
پەلکە زێڕینەی خاکی موکریان
باڵی راکێشا بۆ گشت کوردستان
بەوەش نەوەستا ماموەستاکەی دەنگ
بێشکە و ھەلۆرکی گرتە بەر ئاھەنگ
باشووری ئاخنی لە سەفا و لە شوور
ناوبانگی نەوای گەیشتەوە باکوور
واژە بە واژەی شاعێری ھەژاند
شێعری تەڕیانی بە کوردان گەیاند
ئەو بۆ چڕینی چریکەی دژوار
لرفەی چەھچەھەی دەردەچوو لە زار
بە بێ تیز و فیز، مەجلێس ئارا بوو
زستانی دەنگی لە بەھارا بوو
لە کاتی چڕین، زەردە و پێکەنین
ھەر لە خۆی جوان بوو، پیاوی خوێن شیرین…!

بێھروز

behrooz

بابەتی پێوەندیدار