Skip to content

ڕەسوڵ کەریمی

خاسەکەو

 بۆ کۆچی‌دوایی بولبوولی‌
ئاوازی ‌کوردستان ‌مامۆستا “ماملێ”

هۆنراوەی: ڕەسوڵ کەریمی‌ (سووتاو)

ئەو چــــــــوارێنە‌نانە ‌دە‌ ڕۆژ‌ بە‌ر لە‌
کۆچی‌ مامــۆستا‌ ماملێ‌ نووسراوە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خاسە‌کە‌و
دەزانم بۆچـــــی بێــــدەنگ و نەوا بووی
له شوێن‌ ویستت‌ وەکوومن ‌بێنەوا بووی
دەزانـــــم بۆچـــــــــــی تاساوی عەزیزم
که هێنده چاوەرێی مافـــــی ڕەوا بووی

دەزانم ئەو دەمــەی لەم شـــاره سووره
له زۆربەی ماڵــــەکانــــی کۆچی سووره
دڵی تۆ ناسکه وەک گــــوڵپــــــەڕی گوڵ
کـه ژاکاوه و غەمــــــــی تو بێ ‌سنووره

له بەر چـــی خاڵیــه ئیمــــــڕۆ هەوارت
دەزانــم زۆر بە سامــــــــــــه ئینتیزارت
ونه ‌لێت مەقسەد و مەقسوودی عاشق؟
لە بەروەی ئێسته تـــۆراوی له شـــارت؟

دەزانم چــــــــاوەرێی مافـــــــی ڕەواتی
دەزانم بۆ چـــــــی تــۆ تاساو و مــــاتی
وەکـــــــوو دەریایه دەردی تـــۆ بەریینه
دەزانم هــــــەر به ئاواتی (نه‌جـــــــاتی)

هەڵێنـــه دەنگــــــی پڕ سۆز و گــودازت
دەریخــــــه ماملـــــــــــێ ڕاز و نیـــازت
له مێژه چـــــاوەرێتن خــــــەڵکی شارێ
ببیسن جـــــــــاری تر ئاواز و ســــــازت

ئەتۆ ئەی ماملـــــێ ئەی شـــــازی ئاواز
ئەتۆ ئەی بولبولی پڕ هــــــەستی بێ‌ناز
به یادی ئەو گـــــــوڵانەی هەڵپـــڕووکان
قەتارێکـــی بڵێ، با دەرکـــــــــەوێ ڕاز

وەره‌ بۆ سەیری کێو‌و چۆم‌ و پێدەشت
بکه یادی ‌هـەڵەبجه‌ و پیره سەردەشت
به دەنگــــی پڕ له ســـــۆز و دڵنەوازت
به سۆزم بۆ بڵێ گاتێکـــــی زەردەشت

مامۆستا ڕەسوڵ کەریمی (سووتاو)

بەبێ تۆیه که کــــاسن مـەی ‌پەرەستان
له کوێن‌تالالە یەک بگـــــرن به دەستان
به چەشنی پیــــــرەکانی خانەقاکـــەت
ئەتۆی ‌هۆی ‌تیـــن‌وتاوی‌کۆڕی ‌مەستان

وەهابوو ویستی‌تـۆ،شیـــــریش ‌نەڕێژن
چ‌ کەس‌دەرد و غەم‌ و مەینەت نەچێژن
هونەرمــــــەندی وڵاتی من وەکـــوو تۆ
دەبێ ‌غەرقی‌خـــەفەت بن ‌هیچ نەبێژن

وەره هـــــــــــــۆزانەکەی هۆزی وەفایی
وەره رێبوارە کـــــــــــــەی رێی ئاشنایی
وەره‌؟دیسان‌ به‌دەنگــــی پڕ له سێحرت
بلاوێنه گــــــــــــــەلت بــــــەو لای ‌لایی

سکووتت پـــــڕ له ڕازه و پڕ لــــه مـــانا
هونەروەر بێکـــــــەسه و بێپشت و هانا
له ‌سەر لێـــــوت قەتیس ماوه بزەی تاڵ
که برکـــــــــه و ژانه ژینــــی پیاوی زانا

هونەروەر بۆ گــــەلی چــــەشنی چرایه
بەبێ تۆیه هـــــونەر خــــــاوەن عەزایه
به‌یادی ‌ئەو دەمـەی‌ سەرمەسته بولبول
که ماملـــــێ بۆ گەلـــــی کـوت لایەلایه

هونەروەر بۆ گــــەلی چــــەشنی چرایه
بەبێ تۆیه هـــــونەر خــــــاوەن عەزایه
به‌یادی ‌ئەو دەمـەی‌ سەرمەسته بولبول
که ماملـــــێ بۆ گەلـــــی کـوت لایەلایه

ئەتۆ هـــۆزانەکەی پڕ تیـن و تەو بووی
وەکوو خــــۆرێ دژی تاریکەشەو بووی
هەڵێنه دەنگــــی پڕ ســـــــۆز و زوڵاڵت
که‌بۆئاواتی گەل ‌وەک‌ خاسەکەو بووی

له چــوار پارچـــــەی وڵاتی کوردەواری
به پیر و لاو و بێچــــــــــــاره و هەژاری
هەموولایەک دەڵێــــــن بۆ بولبولی‌کورد
خــــودا، خـــــــاڵی نەبێ ساتێ هەواری

ڕەسوڵ کەریمی (سووتاو)

مامۆستا ڕەسوڵ کەریمی (سووتاو) ئەو هۆنراوەیەی لە سەرەخۆشی هونەرمەند محەممەدی ماملێدا لە مزگەوتی سووری مەهاباد خوێندەوە. لەو هۆنراوەیەدا جگە لەوە کە باسی لە تیلە جیاوازەکانی هونەری ماملێ دەکرێ، تێیدا ئاماژەیەکی زەقیش بە کوڕێکی ماملێ کرد کە بەدەستی جەلادانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسێدارە درا. هەروەها باس لەو ئاواتەی کە ماملێ بەردەوام خەونی وەدەسهێنانی پێوە دەدیت دەکات، واتە سەربەستی وڵاتەکەی. لێرەدا دەقی ئەو شێعرە کە مامۆستا ڕەسوڵ کەریمی (سووتاو) بە دەنگی خۆیان دەیخوێنێتەوە پێشکەشتان دەکەین.

بابەتی پێوەندیدار