بۆ “ماملێ”ی خۆشه‌ویست
کاتژمێر سێی پاشنیوه‌رۆ سێهه‌م رۆژی رێبه‌ندانه
شایی و شین تێکه‌ڵ به یه‌ک بووه هاتووچۆیه،هورووژانه
له هه‌ر کووچه و کۆڵانێک دا کۆری ماته‌م و گریانه
دیسان،مه‌هاباده ده‌گری کوردستانیش بۆی به ژانه
تاقه گوڵی ناو گوڵزارمان بولبولی خۆشخوانی ماڵمان
هانده‌ری هه‌ستی بێدارمان هه‌وێنی عیشق و دڵدارمان
بیرخه‌ره‌وه‌ی رۆژی شادمان به دوای شکانی کۆمارمان
له شایی،هه‌ڵپه‌رکێ،له شین ماملێ ده‌بوو به میوانمان
قازی،هێمن،هه‌ژاره‌که‌ی موکریانمان له ئامێزی بگرن وا هات، بولبوله‌که‌ی کوردستان‌مان
ئێوه،کوردوکوردستانتان،به مه سپارد ئێمه‌ش،به ئێوه‌ی دهسپیرین،بولبولی جوانی گوڵزارمان
حوسێن به‌خشی 24.01.1999 ئاڵمان