بۆ ماملێ
شوان شمشاڵی وە لاناوە
بێری نازی لێ شێوا وە
بولبول به یانان نا خوێنێ
لقی گوڵی ناله ر زێنێ
شوان له شایی هه ڵناپه ڕێ
بێری ناچنه بانه مه ڕێ
له خڕو دۆڵی دە زمزیران
کچ و کوڕ ناگرن گه ڕی دیلان
چونکی نێ ماملێ نه ما وە
هونه ر ماڵی لێ شێوا وە
ئه ی تازە کێ بڵێ قە تارێ
که غەم له دڵی خه ڵک بتارێ
تازە کێ بڵێ لایه لایه
که ماملێ ئیتر قە ت نایه
عبدلا وەیسی
هامبورگ-ئاڵمان
**********
دە نگی به سۆزی ماملێ
کاتی وەرزی بانه مەڕە، چۆن دە بێ شمشاڵ نه بێ؟
ئەو هەوارە چۆلەوارە، که بێری مه یلی نه بێ
مامی شوان، له سە ر لوتکه ی ڕەوەز دانیشتووە
کوونی شمشاڵی گیراوە، که دە نگی ماملێ نه بێ
کێ هەیه تازە به جوانی باسی نازی شە و بکا؟
کەس شک نابەم لەوهەوارە بێجگه له ماملێ نەبێ
هەمو کەس واخەریکه کۆچی ماملێ له بیر کەن ؟
سەر “مەخاکۆ” و “سپی سەنگ” ودووندی “قەندیلی” نه بێ
زێڕی به نرخی دوو ددانی “زێنه بێ” له مێژو باوی نه ما ؟
بێجگه له دە نگی به سۆزی مامۆستا ماملێ نه بێ !!!
عه بدوڵا وەیسی، ئاڵمان، شاری شتوت گارت٠٧/١٠/٢٠١٢
******************************************
پەنجەی “وریا”
هەتا کەنگێ خەمی تۆ لەو هەوارە
دەڵێی ڕەشماڵی هەڵدراوی قەراخ شارە
لە دوای کۆچکردنی تۆ هونەر مرد
نەماوە دەنگێک کە بۆتبڵێ قەتارە
بولبولی سەرچڵی گوڵ چۆن بخوێنێ
لێوی هەوادارانی ماملێ هێند خەمبارە
لە مەڵبەندی هونەری یادی تۆ دا
تەنیا “وریا” شوێنی پەنجەی دیارە
١٧ی١٢ی٢٠١٤