ئەو ورینگەی بولبولیش شەیدا دەکا یادی بەخێر
بەو چریکەی تۆزی خەم بەربادەدا یادی بەخێر
چۆن نەخۆشه ئەو پزشکەی دەنگی دەرمانی منه
شۆرەسواری دەشتی ئاهەنگ و نەوا یادی بەخێر
بۆ هونەرمەند، ژینی خۆش دەس ناکەوێ، هێمن دەڵێ
شێعری هێمن، دەنگی ماملێ بۆنەما، یادی بەخێر
بولبولی باغی هونەر بشکێنه ئەم بێ دەنگیه
ئەو دەمەی ڵاله بە دەنگت رادەژا یادی بەخێر
چۆن بژیم بێ تۆ گوڵم ئەورۆ لە گۆلزارا نەبێ
دەنگی گۆرانی و قەتاری خۆش هەوا یادی بەخێڕ
نووسینی: محەممەد حەسەنپوور