Skip to content

مەهدی فاتح عومر

ماملێ، ماملێ
هۆ ماملێکەی شاری قازی
لە هونەردا جێی شانازی
بۆچی مریەمەکەی سابڵاغ
بەجێێ هێشتی بە بێنازی
ڕۆح لە جێیەکی سەختایە
دەنا ماملێ،
بە کۆچی تۆ دەبوایە
نەک هەر مریەمەکەی سابڵاغ
گشت مریەم و فاتمۆکانی کوردەواری
لەدوای کۆچت نەژیانایە

بابەتی پێوەندیدار