Skip to content

کوردۆ سەربەنی

ئاوازەکانت ئاغاى ماملێ
ميوانن لێمان، لە در لە ماڵێ
هەموو ماڵەكان، ئاوەدان دەكا
بۆيه ئەم خەڵكه، دۆعات بۆ دەكا
دەڵين ماملێ، سەفەرت خێر بێ
جێگا و مەکانت، بەهەشتی بەرين بێ
گۆرانیيەكانت، گشت بەسەرهاتە
ﻻى هەموو خەڵک، وەكوو خەڵاته
نەوای سیحراویت، گشتی زێڕینە
بۆ رۆح بلاوێن، هەوێنى ژينه
هەر چوار پارچەکان، تۆيان خوش دەوێ
که گوێت لێ دەگرن، دڵيان دەسرەوێ
هەر هەموو خەڵک، نزات بۆ دەكەن
تا لە قيامەت، پێشوازيت بكەن

کوردۆ سەربەنی
٢٠ی١٢ی ٢٠١٥

پێشكەش به براى خۆشەويست وريا ماملێ

بابەتی پێوەندیدار