گەڕ دەتهەوێ
ماملێ وێنا کەی
دەبێ لە جامانەکەی
سەر شانی “ئامینە” خان بپرسی
چۆنە ئێستاش هەر بۆ قژەسپیەکانی گۆرانی ئەچڕی؟
دەچێتە ژوان
گەڕ دەتهەوێ
ماملێ وێنا کەی
دەبێ
دڵت بە قەد سرووشتی کوردستان گەورە بێ
باڵات بە بەرزی قەندیل و
زامت قوڵتر لە چوارچرا بێ گەر بتهەوی ماملێ
وێنا کەی
دەبێ
گۆچانەکەی زەردەشت هەڵگریت
هێندەی خۆر بڕ ئەکات،
هەر گوزەرکەیت و
رێگا ببڕی …….
گەردەتهەوێ
ماملێ وێنا کەی
عەزیز عەلیزادە