دۆست….. تۆ
ئاوا وەک ماملێ
بۆمردن
ترسێکی درۆزن و
غەمێکی
بێڕایت لای من هێشتا
تیرۆک جوانتر لولبدەم دڵنیام
نانی هیوات لێدێت!
زیندوو بونەوەت هەیە
وەک ئەوگوڵاڵانەی
پار ساڵ سەریان نایەوە
هێشتا پیاسەی
ئێوارانت لەگەڵدا دەکەم و
هێشتا بەهارانە چاوەڕێت دەکەمەوەو
هێشتا شەودادێ
وەک سەربازێکی کەسیرەو بێ
کەسی ڕۆح لە
خۆفی مندا تاریک دادێی!
خوێنت لەبەردەڕواو
چریکەیەکی خۆت وەک
غیرەتی دارقەزوانێک
لاشەی بڕاوی خۆت
بەقەتماغەی بەرگری و
فرمێسک هەڵدەبەستیت
درەنگ درەنگ دێیت و
ئەم هەموو زامەی خۆت و
ئێمەشت پێ دەپێچین
تۆ
نەک نامری
تامردنی
هەموومان حەکیمێکی فریاد ڕەس و
برین پێچێکی باڵای ڕۆحیت
هەی یار….. (هەڵۆجەعفەر)