Skip to content

سەلاح کۆنەپووشی

لە سەر دوندی ناڵەشکێنە

دەنگێکی خۆش ئەگاتە بیستی گوێکانم
فێنکی دەکا هەناوم
ئەبەخشێ تین بە ڕوخسارم
دڵ پڕ لە کوڵ، هاوار دەکەم،
ئەوە سۆزی دەنگی کێ یە؟
پەپوولەیەک
لە ژیر هەستی ئەو چریکە شیرینەدا
هەنسک هەنسک
دێتە وڵام:
چۆن نازانی..!
بەزمی خۆشی قەتارێ یە
سۆزی دەنگی “ماملێ”یە.
ئەڵێم باشە،
تۆ دەزانی “ماملێ” کێ یە؟
دیسان وڵام :
چۆن نازانم،ئەو پێاوێکە
لە شەخسییەتدا، لە دەنگیدا
لە هونەر و مۆسیقادا،
بۆ هەتایە
بێ هاوتایە.
…………..
سەلاح کۆنەپۆشی

بابەتی پێوەندیدار