Skip to content

شوان ئەحمەد

ماملێ دەنگ بوو
دەچووە گوێچکەی کەڕەکانیش
لەسەر زمانی ڵاڵەکانیش خۆش دەگەڕا
ماملێ ڕەنگ بوو
دەچووە چاوی کوێرەکانیش
لەسەر شاشەی ڕەش و سپیش پەلکە زێڕینەی دەگرت
ماملێ بۆن بوو دەچووە لەوتی ئاوازەوە و
پڕ بە گەرووی دەهاتەوە تا هەوا گوڵبارانکا
ماملێ تام بوو
دەچووە کڕۆکی هەڵبەستەوە
پڕ بە خەیاڵ دەهاتەوە تا چێژ بداتەوە ژیان
ماملێ هەناسە و دڵ
خوێن و ڕوح بوو
سەدایەک بوو لە ڕەسەنی
دیمەنێک بوو بۆ وەتەنی
گوڵاوێک بوو بۆ بەرگ و ناخ و جەستەمان
هەتوانێک بوو بۆ سەختی دەردی خەستەمان
ئۆکسجێنی سینە و ترپەی دڵان
خۆر و بولبولی باخی گوڵان
ماملێ بوو ماملێی مەزن
لە هەمووان چوو نەک هەر لەمن

“شوان ئەحمەد”

بابەتی پێوەندیدار