بۆ كۆچی دواییی ماملێ
دڵی كوردان خه‌مباره و حه‌زین، ده‌ڵێن مه‌ستی مه‌ستان رۆیی
بولبولی ده‌نگبێژی خۆشی ناو باخ و گوڵستان رۆیی
ئاخ كه‌ی ئێستا وه‌ختی كۆچ بوو مامۆستای مه‌قام و هونه‌ر
نه‌خۆشی فه‌رامۆشی بوو، به‌چله‌ی مانگی زستان رۆیی
بوو به‌هاوڕێی سه‌فه‌ری مام هێمن و هه‌ژار و قازی
تازه ناێیته‌وه بولبول، شعر و فه‌رهه‌نگستان رۆیی
سه‌ید حه‌مه‌ده‌مین چاوه‌ڕێی تۆ ده‌كا ببیه میوانی
ئه‌ی خاك تۆ ئاگاداری به، عه‌سا و هێزی ده‌ستان رۆیی
بێوار و دۆستان، سروشت، فه‌له‌ك، خه‌مبارن و ئه‌سرین ده‌ڕێژن
هه‌موو هاوار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، ماملێ، ماملێ‌ی كوردستان رۆیی
فه‌ره‌یدون بێوار
كوردستانی رۆژهه‌ڵات – سه‌قز 13-1-1378