بۆ (ماملێ)
کەوتــە شـێــواوی و نەهـاتـی، دوای ئەتـــۆ ئاوازی کورد
شینی گێڕا بـۆهــونــەرگشـــت، تارو نەییــو، سازی کورد
مـاوەبــــێ نـــازی کـتـێبـــــی، هێمـنـــی گــــەورەو گران
چونکـــە هــەڵـناگــرن لـەپاشــت، ئەوکـتـێـبـە نازی کورد
یادی تۆچەند سـەختە بۆمـن،سـەد ئـەوەنـدەش بۆهونەر
چون لەدوات کـەوتۆتە مــەیدان،مــوتـربی ناشازی کورد
وەسف و مـەدحی ناسـ کۆڵان،هەرلەخۆت جوانبوو بڵێی
بازی بێــریانـــت بــەســــــەبــۆ، خانمــی چــاوبازی کورد
یان تـەشــی ڕێســـی وەفــایـی، کــێ یــە تـادوای تۆ بڵێ
تاسـەبـوری ڕوح و تەن با، نـەوعـی تــۆی دەمسازی کورد
(گەرچی توشی ڕەنجە ڕۆیی و،حەسرەت و دەردم ئەمن)
چەند بەدڵ دەتگوت دەبۆ کورد،یان ورەی سەربازی کورد
ئەو گوڵەی دەتگۆ، مەشـوور بوو، ڕۆی لەلات یادی بەخێر
بــووبــە ئارامـــــی هـــــەنــاوی، ئاشـقــــی لاوازی کورد
(ساهـیـیا) چـــەنـــدی ســـەنات کــا، نـامــرێ دەردی دڵی
بۆ ئەتـۆی بەرزو بڵـند هــەی،(ماملێی) خـۆش ڕازی کورد
ساهی خەبات,
29/12/2016ڕۆژی پێنج شەم …