گەروويەك
پڕ لە ئازارى خاك
دەنگێ بە شەونم و بارانى پاك
دڵێكى گەورەى ترى سابڵاخ
وێنەى گەنجێكى پڕ لە داخ
كەوت لەلێدانى بەگريەى وەك باران
گۆرانى و ئاواز بوونە دارى بيابان
ماملێ هەر ئەمێنێت بە سەداو ئاواز
چۆن لەبير دەكرێت كۆڕ و بەزمە ساز
______
يادێك بۆ ١٨هەمين ساڵيدى ماملێي ڕەحمەتى
