Skip to content

جەماڵ نەجاڕی

بە شوێن تۆدا دەگەرێم
بە شوێن جێ پێ کانی تۆدا
ئەو دەفتەرە بەشی نووسینەوەی تۆ ناکا
ئەم شێعرە هەر دەبێ بە تۆ کۆتایی بێت.
ئەگەر هاتمەوە وەک دایکم لە ئامیزت دەگرم،
وەک کۆڵانەکانی سەردەمی مناڵی بۆنت دەکەم،
وەک خۆم غەریبانە لەگەڵتا دادەنیشم .

لەم باڵکۆنی غوربەتەوە
لەگەڵ دەنگی (ماملێ) دا دوور دەڕوانم
“بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم
لە خاکی عەڕەب، لە ئێران و رۆم
بە بۆنەی تۆوە کە من لەم شارە وێڵم
کوا دڵم دێڵی کە تۆ بە جێ بهێڵم”
….
بەڵام دڵم تۆی جێی هێشت
دەزانم،
لە پشت هەموو دەریا و دارستان و چیاکان
تۆ هێشتا هەناسە دەکێشی و
چاوەڕوانمی
‌ ‌ نیشتمان.

#جەمال_نەجاری
۲۰۱۳ / بێزانسۆن
فەرانسە

بابەتی پێوەندیدار