Skip to content

ڕاپۆڕتێکی “کوردسات” لەسەر بابەتێکی ماڵپەڕەی ماملێ.

چەند ڕۆژ پێش ماڵپەڕەکەمان لە کۆی بابەتێک دا تۆمارێکی دەنگی لە “محەممەد ماملێ” زیندوو و بڵاو کردەوە.

ئەم بابەتە بوو بە هەوێنی ڕاپۆڕتێکی باش و شایان کە لە لایان بەرنامەی “کارلێک”ی کاناڵی کوردساتەوە زەحمەتیان بۆ کێشاوە و ئامادەیان کردووە.

“کارلێک” بەرنامەیەکی حەفتانەی هونەرییە کە بەدواداچوون دەکات بۆ بۆ ڕووداوە هونەرییەکان و بە ئاوڕدانەوە لە خەبات و چالاکییەکانی هونەرمەندان لە بڕەودان و هاندانی ئەم چینە زەحمەتکێشە کاریگەری خۆی دادەنێت.

جێی خۆیەتی سپاسێکی گەرمی کوردسات، کاک بارزان کەریم و کاک سامان سالم بکردرێت کە ماندوویینەناسانە ئاوڕیان لەم بابەتە دایەوە. هەر بژین و سەرکەوتوو بن.

بۆ بینینی هەموو بەرنامەی “کارلێک” کە بەرنامەیەکی مەگەزینی هونەرییە، سەردانی ئەم بەستەرەی ژێرەوە بکەن:
http://kurdbin.net/ProgramDetail_1643_78

بابەتی پێوەندیدار