خەڵاتی هونەری ساڵی ٢٠١٣ی ماملێ لە ڕێ‌و ڕەسمێکی تایبەتیدا ڕۆژی ٩ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٠١٤ی زایینی لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی، بە هاوکاری ڕێکخراوی بەڕێوبەرایەتی کەلەپووری کورد و بەشداری جەماوەر و چەند کەسایەتییەکی هونەریی و سیاسی پێشکەش بە هونەرمەند کاک “ناصر” ڕەزازی کرا.
بەرنامەکە بە یەک خولەک بێ دەنگی ولەسەرپێ ڕاوەستان بۆ ڕێزلێنان لە شەهیدانی کورد دەستی پێ‌کرد.
پاشان بەرێز ابرایم احمد وتاری ڕێکخراوی بەڕێوبەرایەتی کەلەپووری کورد ی خوێندەوە. ئینجا ڕێزدار زیرەک کمال نوێنه‌ری سه‌رۆکی حکومه‌ت هه‌رێم بابه‌تێکی پێشکه‌ش کرد و به‌نوێنه‌رایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پیرۆزبایی له‌هونه‌رمه‌ند ناسر ره‌زازی کرد و رێزی له یاد و بیره‌وه‌ری ماملێ نا.
له بڕگه‌ی دوایەدا وریا ماملێ بە نوێنەرایەتی مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ریی ماملێ وتاری ئەم ساڵەی خوێندەوە. مەڵبەندی هونەریی ماملێ لە تێکستی خۆیدا چاوێکی بەسەر مێژووی چالاکییەکانی ساڵانی ڕابردووی خۆیدا خشاندبوو و لەسەر کەسایەتیی و کورتەی چالاکییەکانی مامۆستا رەزازی چەند زانیارییەکی میژویی ئاراستەی بەشداربووان و مێدیاکان کرد.
نیاز نووری وەک بەرپرسی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان پێشکەشکاری دیکەی ئەم بەرنامەیە بوو. ناوبراو جیا لە دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆیادی ئەم ساڵەی خەڵاتی هونەری ماملێ و پیرۆزباییکردن لە هونەرمەند کاک ناصر ڕەزازی داواکاری سەندیکای وەک پرۆژەیەکی گەڵاڵەکراوی جیددی بۆ کردنەوەی ناوەندی توێژینەوەی زانستی موزیکی کوردی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و پێداگری لەسەر بەرپرسیارەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە پێوەندیدارەکان کرد.
لە درێژەی مەراسیمەکەدا مه‌لا رسول پێشنماز دۆست و نزیکی هەر دووک هونەرمەندان ماملێ و ڕەزازی، باسێکی له‌سه‌ر که‌سایه‌تی و ژیانی مامۆستا ماملێ کرد و له باسه‌که‌یدا سەرنجی میوانەکانی بۆ سەر که‌سایه‌تیی به‌رزی ماملێ له‌بواری هونه‌ری و سیاسییەوە ڕاکێشا و ئاوڕی لە ڕابردووی پڕ لە شانازیی ئەو هونەرمەندە مەزنە دایه‌وه و باسی له‌هه‌وڵ و فیداکاری ماملێ له‌پێناو گه‌له‌که‌یدا کرد و له‌م پێوه‌ندیه‌دا چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌کی گێڕایه‌وه. مه‌لا رسول پێشنماز ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که ماملێ به‌م هۆیه‌وه چه‌ند جار که‌وتبوو زیندانه‌کانی رێژیمی ئێرانه‌وه، به‌ڵام تەنگ و چەڵەمەکان نەیانتوانی کۆڵ بە ماملێ دابدەن و له‌ڕێگای خۆی لای نه‌دا و زەختی ڕێژیمە دژەکوردەکانی ایران نەیانتوانی کە مامۆستا ماملێ لە ڕێبازی خۆی لێژ بکەن. هەروەها ڕایگەیاند کە ماملێ و ڕەزازی لە خەباتی هونەریاندا، تەواوکەری یەکتر بوون.
“عه‌بدولی حه‌مه‌باقی” که‌سایه‌تییه‌کی دیکه‌بوو که‌له‌سه‌ر توانایی و لێهاتووییه‌کانی ماملێ دوا و رێزی له‌یادی ئه‌م نه‌مره‌گرت و پیرۆزبایی به‌هونه‌رمه‌ند ناسر ره‌زازی گوت.
له‌بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا شاعیری هه‌ستناسک محمد پاکژ پارچه هه‌ڵبه‌ستێکی له‌ژێر ناوی -کۆستی مه‌رگی ماملێ- پێشکه‌ش کرد و ئه‌وجار گرووپی مووزیکی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌له‌پووری کورد له‌سلێمانی به بڕگه‌هونه‌رییه‌کانیان کۆڕه‌که‌یان زیاتر ڕازانده‌وه.
بۆنەی ئەم ساڵەی پێشکەشکردنی خەڵاتی هونەریی ماملێ گەرم و گوڕییەکی تایبەتیی پێوە دیار بوو کە بەشێکی بۆ بەشداری چەند هونەرمەندێکی دەنگخۆشی نەتەوەکەمان دەگەڕاوە. هونه‌رمه‌ندانی ده‌نگ خۆش عزیز محمود ابراهیم ناسراو ب عزیز ماملێ به‌گۆرانیی “شه‌وه‌دونیا وه‌کوو زولفت سیاپۆش”، اسماعیل صابوری “کۆچی یارم کۆچی سووره”، هونه‌رمه‌ند میکاییل به‌گۆرانی “من ده‌ڵێم شاری دڵم باخ و گوڵستانه‌ده‌چم” و له‌کۆتایی ئه‌م به‌شەشدا مامۆستا ره‌زازی به‌پێشکه‌شکردنی دوو گۆرانی گوڕ و تینێکی تایبه‌تییان به ڕێوڕه‌سمه‌که به‌خشی.
دوایین بڕگه‌ی ئه‌م بۆنه‌یه به‌خشینی خه‌ڵاتی ٢٠١٣ی هونه‌ریی ماملێ به‌هونه‌رمه‌ند ناسر ره‌زازی بوو که‌ئه‌و خه‌ڵاته له لایه‌ن یای ئامە (آمین ماملێ)، هاوسه‌ری مامۆستا ماملێ، ڕێزداران و تێکۆشەران جلیل گادانی، مصطفی چاوڕه‌ش، مه‌لا رسول پێشنماز و هونه‌رمه‌ندی گەورەی کورد مامۆستا مظهر خالقییه‌وه پێشکه‌ش به‌هونه‌رمه‌ند ناصر ره‌زازی کرا.
شایانی باسه له‌م رێوڕه‌سمه‌دا کۆمه‌ڵێکی زۆر له که‌سایه‌تی و لایه‌نه جۆراو‌جۆره‌کان دیاری و چه‌پکه‌گوڵی خۆیان به‌مه‌به‌ستی رێزلێنان له‌یادو ناوی ماملێ و هه‌روه‌ها بۆ پیرۆزباییکردن له مامۆستا ره‌زازی پێشکه‌ش به‌بنه‌ماڵه‌ی ماملێ و هونه‌رمه‌ند ره‌زازی کرد.
لە ژێرەوە هەندێک وێنەی و گرتە فیلم لەم بۆنەیە پێشکەشی ئێوەی ئازیز دەکرێت.
فیلمی مەراسیمەکە
وێنە