ساڵی ٢٠١١ی زایینیی پاش هەڵسەنگاندن و شرۆڤەی کار و خەباتی هونەرمەندانی کورد، بە پێی ئەو فاکتەرانەی کە لێژنەی بەربژێری مەڵبەندی هونەری ماملێ بە هێندی دانابوون بڕیار درا کە خەڵاتی هونەریی ماملێ لەو ساڵەدا پێشکەش بە هونەرمەند ”عباس کمندی” بکرێت. هونەرمەند ”عباس کمندی” ساڵانێکی زۆر ژیان و هزری خۆی لە خزمەت بە نووسین و بووژاندنەوەی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی‌دا تەرخان کرد. چاوخشاندنێکی سەرەتایی بەسەر بژاردەیەک لە کارەکانی ئەو دەربڕی ماندووبوونێکی زۆریانە و ئەڤین و سۆزی ئەو بەرانبەر نەتەوە و نیشتمانەکەی پێناسە دەکات.
مەڵبەندی هونەری ماملێ خۆی بە شاناز دەزانێت کە توانی لە دەرفەتێکی گونجاو‌دا ئاوڕێکی سووک لە دڵدارێکی هەستناسکی نیشتمانپەوەر بداتەوە و وێڕای ڕێزلێنان لە گشت چالاکییەکانی هونەرمەند ”عباس کمندی”، خەڵاتی ئەو ساڵەی ماملێ پێشکەش بە بەڕێزیان بکات.
لە ژێرەوە وێڕای پیرۆزبایی لەم هونەرمەندە ژیرەی کورسان و سڵاو لە زەریای هونەر و جوانی ئەردەڵاتی کوردەواریی، کورتەیەک لە ژیاننامە و چالاکییەکانی ئەم دەنگخۆشە جوانبێژەی کورسان پێشکەش بە ئێوە میوانانی ئەم پێگەیە دەکرێت.
هیوای تەمەندرێژی و سەرکەوتنی زیاتر بۆ ئەم هەستناسکە خنجیلانەیەی نیشتمانمان
مەڵبەندی هونەریی ماملێ
“عه‌باس که‌مه‌ندی کاتژمێر 4 به‌یانی رۆژی 14 خه‌رمانانی ساڵی 1331 هه‌تاوی(1952) زایینی له شاری سنه له گه‌ره‌کی ( جۆڕاوای خواروو) له دایک بوو. سێ مانگانه بوو که باوکی ( عه‌لی ) به هۆی کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی به ده‌ست برای خۆی گیانی له ده‌ست ده‌دات.
مه‌رگی باوک و دڵه‌راوکێی گه‌وره‌کانی بنه‌ماڵه ، له پێ گه‌یشتنی ئه‌م کۆرپه ساوا سێ مانگانه‌یه، بوون به هۆی ژیانێکی پڕ له کێشه و ناخۆشی گوزه‌ران بۆ ئه‌و کۆرپه‌یه ، به جۆرێک که هه‌ر ده‌م مه‌ترسی نه‌مان ، له بۆسه‌ی ئه‌م زارۆکه دا بوو، سپاس بۆ خوا که نه‌یهێشت ویستی ناحه‌زان سه‌ر بکه‌وی و عه‌باس توانی سه‌ره‌رای گشت که‌م و کورییه‌ک ، درێژه به خوێندن بدات و دیپلۆمی ئه‌ده‌بیات به‌ده‌ست بێنێ ، هاوکات به هۆی به‌هره و مه‌یلی زۆر بۆ ئه‌ده‌بیات له ساڵی 1349 هه‌تاوی ( 1971) زایینی له رادیۆ تله‌ویزیۆنی سنه داده‌مزرێت و به پشت به‌ستن خۆ و په‌ره‌پێدان به کۆکردنه‌وه‌ی زیاتری زانستی هونه‌ر ، به درێژایی 40 ساڵ چالاکای فه‌رهه‌نگی، کاری ئه‌زمونی له نوسینی فیلمنامه ، شێوه‌کاری، سازکردنی فیلم، هونه‌ری بووکسازی، موسیقا، لێکۆڵینه‌وه له بواری فه‌رهه‌نگی، نوسینی شێعر بۆ گۆرانی، نوسیندا بتوانێ زۆر به‌رهه‌می پڕ بایه‌خ تۆماربکات، که لێره‌دا ئاماژه به 10 به‌رهه‌م ده‌کرێت:
1 نوسین و به‌رێوه‌بردنی کۆمه‌ڵێک شانۆ بۆ رادیۆ
2 نوسینی ده‌یان فیلمنامه و زنجیره‌ی تله‌ویزیۆنی
3 هۆنینی زیاتر له 150 شێعر بۆ گۆرانی
4 ساز کردن و ووتنه‌وه‌ی چه‌ندین ئاهه‌نگ و گۆرانی کوردی
5 ساز کردنی چه‌ندین زنجیره‌ی تله‌ویزیۆنی هاوبه‌ش له بووک و مرۆڤ
6 دامه‌زرێنه‌ری به‌شی دوبلاژی کوردی له ساڵی 1357 هه‌تاوی (1978) زایینی
7 لێکۆڵینه‌وه‌ی گشتی فۆلکلۆریک له 6000 لاپه‌ره
8 وه‌دوا که‌وتن و شهرحدانی ووشه وونبووهکانی له مێژووی کوردستان
9 شه‌رحی ئه‌ده‌بیاتی کوردان له پێش و دوای ئیسلام
10 هۆنینی کۆمه‌ڵه شێعری کوردی و فارسی”له دوا رۆژێکی نیزیک دا سه‌ره‌رای چاپ کردنی دیوانی شێعری کوردی و فارسی له عه‌باس که‌مه‌ندی ، کتێبێکیش له سه‌ر دێری ( مێژووی بێ ته‌کلیف) و 3 رۆمان به ناوه‌کانی (سه‌نجه‌ر خان )
و (ژه‌هری ئه‌فعی ) و ( کۆڵانه‌کانی سنه ) دێنه به‌ر چاوی خوێنه‌ران.
مخابن لەو کات و شوێنەدا کە بۆ بەڕێوەبەردنی بۆنەی پێشکەشکردنی خەڵاتی هونەریی ماملێ و ڕێزلێنان لە مامۆستای هونەرمەند کاک ”عباس کمندی” دابین کرابوو، بەڕێزیان بە هۆی ناساخی و سەفەرێکی لەپێشڕا داڕێژراو نەیانتوانی خۆیان بەشداری بۆنەکە بن. بۆنەی ڕێزلێنان لە هەولێری پێتەخت بەڕێوە چوو و خەڵات و پەیامی مەڵبەند لە دواییدا پێشکەش بە بەڕێزیان کرا. بەهۆی ئەوە کە مامۆستا ”کمندی” نەیانتوانیبوو خۆیان بەشداری بۆنەکە بن، هەربۆیە لە پاش بەڕێوەچوونی بۆنەکە برووسکەیەکیان بۆ مەڵبەندی هونەریی ماملێ نارد بۆ ئەوە کە لە بۆنەکەدا بخوێندرێتەوە. لە ژێرەوە دەقی برووسکەی بروسکەکە داندراوە.
ژیان دیت‌و ده‌روات و ئێمه‌ی مرۆڤیش به وێنه‌ی دڵۆپێكی سه‌رگه‌ردانی ئه‌و ره‌وته بێ وه‌ستان به تێپه‌ر بوونی رۆژان و شه‌وان ، تێپه‌ر دهبینو هه‌ر یه‌كه‌مان به شیوه‌یه‌ك خۆمان دهنوینین و یه‌ک له دوای یه‌ک دهتوێیننهوهو ئه‌م جیهانه به جێ دههبلین . به‌لام پرۆسه‌ی ژیان هه‌ر به‌رده‌وام دهبیتو هه‌موو دڵۆپه‌کانی ناو ئه‌م ژیانه‌ش سه‌رگه‌ردان نابن. ، ئه‌وه ته‌نیا چه‌ند دڵۆپێکی تایبه‌تن که ده‌بنه بلقی سه‌ر ئاو و بۆ چه‌ند چرکه دینه به‌ر چاوان و له پاشان وون ده‌بن . له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ی مرۆڤیش دا به هه‌مان شێوه‌یه ، کۆمه‌ڵه مرۆڤێکی تایبه‌تی له ژیاندا دێنه به‌ر چاو و کاریگه‌ری خۆیان بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگا به‌جێ دێڵن ، ئه‌وان ئه‌و که‌سانه‌ن كه به‌هوی تواناییهكانیان ده‌بن به راستییه‌ک که دووباره نابنه‌وه‌و جار جاریش له‌وانه‌یه هاوتایه‌کی بۆ په‌یدا بکه‌ن ، به‌ڵام بێ گوومان جه‌سته‌ی ئه‌وان ناگاته قه‌ره‌ی په‌یکه‌ری که‌سه تایبه‌ته‌کان.
مۆسیقای کوردی زه‌ریایه‌کی له‌بن نه‌هاتوویه که قورسایی ده‌خاته سه‌ر شانی مرۆڤه تایبه‌ته‌کانی ئه‌م چه‌رخه و پێویسته تا کۆتایی مرۆڤایه‌تیش له‌م گه‌ردوونه‌دا نه‌وه دوای نه‌وه په‌ره‌ی پێ بدرێت .
رابردووی دوورمان تۆز و خۆڵی لێ نیشتووه، به‌ڵام له دوای سه‌ده‌ی بیسته‌م که به سه‌ده‌ی تێکنۆلۆژیا ناوی براوه ، کۆمه‌ڵێک له‌و مرۆڤه تایبه‌تییانه توانییان نه‌مرن و به ڕای منی بچوکتان هه‌ر کامه‌یان نوێنه‌ری بێ ئه‌ولاو ئه‌ولای ده‌ڤه‌ری خۆیانن تا هه‌تایه‌ش وا ده‌بن . بۆ وێنه:
به دوای سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری کوردستانی، سه‌ید باقر مه‌زهه‌ر خاله‌قی، نوێنه‌ری شێوازی رێچکه‌ی سنه یه.
عهتائووڵا سه‌عید مه‌نسوور: نوێنه‌ری مۆسیقای محاڵی مندهمی و گووڵباخی
ره‌مه‌زان : نوێنه‌ری مۆسیقای ناوچه‌کانی سونقووری کولیایی
عوسمان کیمنهیی : نوێنه‌ری مۆسیقای ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌ورامان
حه‌سه‌ن زیره‌ک : نوێنه‌ری مۆسیقای ناوچه‌کانی بۆکان ، سه‌قز ، بانه
محه‌ممه‌د ماملێ : نوێنه‌ری مۆسیقای ناوچه‌کانی مه‌هاباد و موکریان
ئه‌م که‌سایه‌تییانه تا هه‌تا هه‌تایه دووپات نابنه‌وه و سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کیشن و ده‌بن بۆ پێناسه کردنی مۆسیقای ناوچه‌ی خۆیان .
خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د ماملێ له راستی دا له ناساندنی ناوچه‌ی موکریان شاره‌زا و خاوه‌ن ده‌نگ بووه که من ته‌نیا جارێک شانازیم هه‌بوو که به خزمه‌تیان بگه‌م و له فهرمودهکانیان سود وه‌ر بگرم .
له یادم ناچێ کاتێکی که ره‌خنه‌م له به‌ریزیان گرت که بۆ مێلۆدی تورکیتان به کوردی وهرگهراندۆتهوه و ده‌یڵێنه‌وه ؟
به‌رێزیان زهردهخهنهیهکییان کرد و فه‌رمویان: گومانی تێدا نییه که به هۆی پێكه‌وه‌ژیانی میژوویی کورد و تورک و ئه‌رمه‌نی له‌و ناوچانه‌دا که تێیدا ده‌ژین زۆر خاڵی هاوبه‌شییان تێدا به‌دی ده‌کرێت ، به‌ڵام بۆچی ئێوه وا بیر ناکه‌نه‌وه که ئه‌م مێلۆدییانه پێشتر کوردی بوون و کراون به تورکی یا ئه‌رمه‌نی .
که پێیدا هاتمه‌وه زانیم که حه‌ق به ده‌ستی به‌رێزیانه و بێده‌نگیم لی کرد . محه‌مه‌د ماملێ سه‌ره‌رای هونه‌ری مۆسیقا ، له هونه‌ری خوشویستن و میوانداریش دا ، کوردێک و موکرییهکی ڕه‌سه‌ن بوو، من له خزمه‌تیاندا زۆر هه‌ستم به خۆشحاڵی کرد و تامم لێ بینی.
خوا لێیان خۆش بێت
له کۆتاییدا له گشت ئه‌و که‌سانه‌ی بوون به هۆی سازدانی ئه‌م مه‌راسیمه‌و یادی منیان کردۆته‌وه پڕ به دڵ سپاس و پێزانینم هه‌یه
عه‌باس که‌مه‌ندی
سپاس بۆ بەسەرکردنەوەتان
مەڵبەندی هونەریی ماملێ
ئاڵبۆمی وێنەکان