Skip to content

“ئۆرکێستر فيلارمونيکی موکریان”

“ئۆرکێستر فيلارمونيکی موکریان” ناوی گرووپێکی هونەرمەندی دەڤەری
موکریانی کوردستانە، ئەم ناوچەیەی کە سەرچاوەی شارستانییەتی زەمەنەکانی پێش زایین بووە و سەرەڕای هەموو تەنگ و چەڵەمەیەک و ڕمبازێنی هێزی جۆراوجۆر، بە جوانییەکانییەوە زەق و بەرچاو لە مێژووی کەونی نەتەوەی کورددا دەدرۆشێتەوە. ئەم گرووپە کە لە هەر چەشنە ئاسانکاری و پاڵپشتی بێ بەرە و تەنیا پشتی بە ورە و خەبات و ماندووبوونەوە بەستووە، توانیوییەتی

لە ماوەیەکی کورتدا خۆی بە سەرووی چیاکانی هونەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەیێنێ و خەریکە سەرچۆپی لێزانی و کاری گرووپی لە زۆر دەستەی ناودار و پشتیوانلیکراو وەردەگرێ. بەڕێوەبەری و بەرپرسیارەتی ئەم گرووپەش بە دەستی هونەرمەندی مەهابادی هێژا کاک “کاوە فقی زادە”یە کە توانیوێتی بە کۆڵنەدەری و زەحمەتێکی زۆر خۆی بە ئاستی بەرزی هونەر و بەڕێوەبەری ئۆرکێست بگەیێنێت. مەڵبەندی هونەری ماملێ ئەو پەڕی سپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەم گرووپە نازدارە و بە تایبەتی کاک کاوەی هێژا دەردەبڕێ کە لە سەر ویست و هەستی بەرپرسیارەتی خۆیان بەرانبەر دەوڵەمەندکردن و بووژاندنەوەی زیاتری هونەری کوردەواری هەوڵیان داوە تا زۆر بەرهەم و هونەری زێدی خۆیان بە شێوەیەکی مۆدێڕن ساغ و پێشکەش بکەنەوە.

 گۆرانی “کۆچی سوور کە هی مامۆستا “محمد ماملێ”یە،  بە دەنگی هونەرمەند “مسعود یارە” گوتراوەتەوە، دەگەڵ گۆرانی “سەوزە هەی لیمۆ” کە هونەرمەند “کیژان ئیبراهیم خەیات” چریوێتی، لە کارە بەنرخەکانی ئەم گرووپەیە کە لێرەدا پێشکەش بە ئێوەی ئازیز، میوانانی مەڵبەندەکەی ماملێی کوردەواری دەکرێن.

کۆچی سوور

سەوزە هەی لیمۆ

بابەتی پێوەندیدار