Skip to content

کێژێکی کوردم، سەربەست خوڵقاوم

هونەرمەندی لاو کاک دڵزار عابیدی گۆرانییەکی تری هونەرمەند محەممەدی ماملێی تازە کردۆتەوە و سەبارەت بەو گۆرانییە ئاوا دەڵێ:

من بریندارم

مەقامبێژ: مامۆستا محەمەد ماملێ
پیانۆ: دڵزار عابدی
مۆدێل: دڵنیا ڕاوەند‌
مەقامی ” من بریندارم” یان هەمان ” دە وەرە وەرە” یەکێکە لە گرنگترین مەقامەکانی مۆسیقای کوردی که لەلایەن زۆربەی مامۆستایانەوە خوێندراوە. ئەم پێرفۆرمەی مامۆستا ماملێم زۆر بەلاوە جوان بوو که سەربەستی و ئازادی وەبیری ژنانی کورد دێنێتەوە; ئازادی نە دەدرێ و نە وەردەگیرێ بەڵکوو لەگەڵی لەدایک دەبی. هەر وا که ئێمانۆێل کانت دەڵێ ئێمە مرۆڤین چوون ئازادین. ” ئێمە کاتێک مرۆڤین که ئیرادەی ئازادمان هەبێ”.

بابەتی پێوەندیدار