Skip to content

نوێکردنەوەی گۆرانییەکی ماملێ لەلایان هونەرمەند “موراد کاوە”

وەچەی ئەمڕۆمان، جیهان بە چاوی خۆیان دەبینن و تام لە تایبەتمەندییەکانی دوونیای خۆیان دەکەن بۆیە، حەوڵ دەدەن تا ئاسەوارە کۆنەکانیش وەک دوونیای خۆیان بڕازێننەوە و بە کەرەسەی بەردەستی خۆیان تازە بکەنەوە.
تا دوونیا بەروە پێشیش دەچێ مرۆڤ زیاتر داخ و حەسرەتی هەڵدەکێشی بۆ هۆنەرمەندانی پێشوو کە تەنانەت کەسێکیان هاوکار نەبووە تا دەگەڵیان نەغمە بنوێنێ و دڵ بلاوێنێ.
بە خۆشییەوە ئەو ڕۆژە ڕەشانە کە گەلەکەمان لە فەقیریی فەرهەنگی و نەبوونی هونەرمەندانی لێزانی موزیک دەیاناڵاند، ڕۆیشتوون و وەک مێژوویەکی تاڵ باسیان لێوەدەکرێت. هەنووکە دەبینین کە وەچەی ئەمڕۆمان کەسانی لێزان و لێوشاوەی لێهەڵدەکەوێ و خۆیان لە ئاسەوارە نەتەوەییەکان دەکەن بەخاوەن و کاتیان بۆ تەرخان دەکەن و بە جوانترین شێوە دەیانڕازێننەوە و وەک هەنگاوێکی نەتەوەیی هەوڵ دەدەن  مشووری وەچەی ئەمڕۆمان دەگەڵ مێژووی گەلەکەیان لێک گرێبدەن.
هونەرمەندی دەنگخۆش و دەستڕەنگین کاک “موراد کاوە” کوڕی تێکۆشەری دێرینی کورد کاک “سەعید کوێستانی” قۆڵی لەم بەرهەمەی مامۆستا وەفایی هەڵکردووە کە بە دەنگی محەممەد ماملێ گوتراوە و ڕۆحێکی تازەی وەبەر هێناوەتەوە. ئەو بەرهەمە کە پێشتر هونەرمەند “محەممەد ماملێ” بەبێ  موزیک تۆماری کردبوو، ئێستا کاک موراد کاری موزیکی بۆ کردووە و بە شێوازێکی ئەمڕۆیی پێشکەشی نەتەوەی خۆی دەکاتەوە.
پڕ بەدڵ دەستخۆشی و ماندوونەبوونی لەو هونەرمەندە دەروەست و ماندوویینەناسە دەکەین و هیوادارین وێنەیان لە گەشەدا بێت.


ئەو گۆرانییە لە سپۆتیفای گوێ بدەنێ:

تێنینی: لە کلیپەکەدا ساڵی کۆچی دوایی مامۆستا ماملێ بە هەڵە نوسراوە. بۆ زانیاری وورد و دروست لە مەڕ هونەرمەندی نەتەوەیی کورد، محمد ماملێ دەتوانن سەردانی ئەم بەستەرەی ژێرەوە بکەن.
بفەرموون
https://www.mamle.net/?page_id=35

بابەتی پێوەندیدار