Skip to content

نوێژەن کردنەوەی بەرهەمێکی تری ماملێ

416

ئەمجارەش وەفا، هونەر و جوانی، ئەمجارەش خۆشەویستی، ئەوین و ڕێز، کران بە دیاری بۆ ماملێی نەمر. زۆر جاران ئەم پرسیارە دیتەوە یادان ، گەڵۆ گەر ماملێ لە ژیاندا مابا دەبوو چ بڵێ، کاتێک بەچاوی خۆی دیبای کە وانەکانی هونەر و ئەوینی، هەر ڕۆژە و بە جلکێکی ڕازاوەو و جوانەوە لە دڵی هەر تاکێک، هەر ماڵێکی نیشتیمان میوان دەبێت و جیل بە جیل یادی دەکەنەوە؟ دەبوو چی کردبایە لە ئاست دەریای وەفا و خۆشەویستی نەتەوەکەی؟ لە ماوەی کورتی ڕابردوودا کە لەتەمەنی سایتەکەمان تێدەپەڕێ ، چەند جارێک ماندووبوونی ئەم هونەرمەند و ئازیزانەمان پێشکەش کردوون کە بەوپەڕی لێهاتوویی و دڵسۆزی تاویان داوەتە نوێژەنکردنەوی دەگمەن بەرهەمێکی مامۆستا ماملێ. بە تازەکردنەوەیان ڕوحێکی تریان بەم بەرهمانە بەخشیوە. لەلایەک ئارشیوی گۆرانی کوردییان پێ دەوڵەمەند، لەلایەکی تریشەوە ئەم بەرهەمانەیان لە فەوتان و نەمان رزگار کردووە.
ئەم خاڵانەی کە لە کەسایەتی هونەریی مامۆستا ماملێدا روون دێنە بەرچاوان، زیندوو کردنەوەی مێلۆدی و ووشەی کوردی و گواستنەوەیان بۆ نەوەی دادێی نەتەوەکەی بوو کە لەلایان داگیرکەرانی نیشتمان و لەژێر دژوارترین هەڵمەتی تواندنەوەی فەرهەنگی نەتەوەیی رووی دەدا. ئەو باش دەیزانی کە هەر ووشەیەکی کوردی هەر هەڵبەستێکی کوردی، هەر نارەیەکی کوردی و … دەبێتە دڕکێک بۆ چاوی داگیرکەران. ئەوەی ئێستا دەیبینین هەمان ڕێچکە و ئەرکە کە ڕۆڵەکانی کورد، قۆڵی لێهەڵدەماڵن و بە زیندوو کردنەوە، چێکردن و جوانکردنی مێلۆدی و ووشەی کوردی بەگژ ناحەزانی کورد دا دەچنەوە و هەناسەی وەربەر کولتورمان دەدەنەوە.
ئەمجارەیان هونەرمەندی رێزدار کاک چیا مدنی، بە تێکەڵاو کردنی هەستی جوانیان، ئێمەی کردە میوانی سۆزی خۆی و سیحری دەنگی مامۆستا ماملێ. بەرهەمەکەی کاک چیا، ئەم پەیامەی نوێ کردۆتەوە کە “هونەر نامرێ”
مەڵبەندی هونەری ماملێ بە پێویستی دەزانێ سپاسوێژی خۆی ئاراستەی هونەرمەند چیا مدنی بکات. وێنەیان زۆر بێت و سەرکەوتنی بۆبە ئاوات دەخوازین.

تێنینی: لە کلیپەکەدا ساڵی کۆچی دوایی مامۆستا ماملێ بە هەڵە نوسراوە. بۆ زانیاری وورد و دروست لە مەڕ هونەرمەندی نەتەوەیی کورد، محمد ماملێ دەتوانن سەردانی ئەم بەستەرەی ژێرەوە بکەن.
بفەرموون

ئەو کۆرانییە لە سپۆتیفای گوێ لێبگرە

بابەتی پێوەندیدار