“بۆ ماملێ”
دەنگی کێ بێ سەربەخۆ بێت و ڕەسەن ئاهەنگ بڵێ؟
کـوردواری بـێ و زوڵاڵ بێ، وەک چریـکـەی “مـامـلــێ”
دەنــگی تـۆیـە هـەڵـگری ڕەنـگی زەوی و خـاکـی مـنــە
بستبەبست دەشت و نزاری پەیدەکا چەشنی شنـە
ماملێ گیان دەنگی تۆ بوو سەد هـەزار شۆخی هەژاند
زۆر بە سەرمەستی تەلیسمـی ماتەمی بۆیان شـکانـد
سۆزش و ئاخ و هەناسەی نـێو دەروون سەرهـــەڵـدەدا
مـاملـێ! گـەر هـەڵـدەدەی ئـاهـەنـگـی ئـاواز و ســەدا
بـەسـتـەکـانـت بـوونــە وێـردی پـیـر و لاو و جــوانـەکـان
بــوونـە ئـاهـەنـگی کـرێـکار و نــەوای دەم شــوانـەکـان
بـوونـەی تـێـشـووی ڕۆحـی ڕێـبـوارانـی ڕێــبازی ئـەوین
بوونە نـەشئـەی کۆڕی دڵدارانی پێـک شادبوون لە ژیـن
بەرزە ئـەستـێـرەت لە ئاسمـانی هـونەر ئـەی مـامـلـێ
ناو و ناوبانگت لە بەرزایی لە بەرزایی بەرەو خوار ناگلێ
عەبدوڵڵا تاهیر
سوڵتانەدێ ١٩٨١
کلیک لەسەر ئەم رەشتانە بکە بۆ دیتنی بابەتی زیاتر و پێوەندیدار بەم هەڵەبەستە.