بڕیاری بەڕێوەبەرانی مەڵبەندی هونەریی ماملێ، لەمەڕ پێشکەش نەکردنی خەڵاتی ماملێ بۆ ساڵی ٢٠١٨، لە ناو ئێلیتە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگای کوردەواری دا، ڕەنگدانەوەی تایبەتی بە دوای خۆی دا هێنا. (کرتە لەسەر ئەو دێڕانە بکەن بۆ خوێندنەوە ڕوونکردنەوەکە) لە دەرهاویشتەی بۆچوونەکان، ئەوەمان بۆ دەرکەوت کە ئەم دڵسۆز و خەمخۆرانە، چالاکیی فەرهەنگی و هونەری، بە یەک لە ئامرازەکانی بەگژداچوونەوەی سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆنی سەر میللەتەکەمان دەزانن و لە لایەکی تریشەوە ئەم کردەوانە بە هاندەرێکی باش بۆ هونەر و تێکۆشەرانی ئەم بوارەی پێناسە دەکەن.
بۆ ئێمە لە مەڵبەندی هونەریی ماملێ ئەوەی زۆر گرینگە و هەردەم ئامانجی ئێمە بووە ئەوەیە کە، کورد هەم مەڵبەندەکە و هەمیش خەڵاتی ماملێ بە هی خۆیان بەزانن کە لە ڕاستیش دا هەر وایە و وا بووە.
ڕۆڵی ئێمە لە بەرێوبەرێتی ئەم مەڵبەندە، بە پێی توانای سنووردارمان، تەنیا جێبەجێکیردنی ئەرکەکانە و وەک خزمەتکارێک لە خزمەت فەرهەنگ و هونەری گەلمان داین. ئێمە لە گشت بڕیارەکان و چالاکییەکانمان دا دەستی هاوکاری و هاوفکریمان بۆ گەلی خۆمان درێژ کردووە لە بواری ماڵییەوە نەبێ، کە هەوڵمان داوە و دەدەین سەربەخۆ بمێنینەوە.
لە روونکردنەوەکەی مەڵبەند دا بۆ خەڵاتی ماملێ ٢٠١٨ ئاماژە بە هۆکارەکان کران کە بە شێوەیەکی گشتی و دیموکراسییانە، بەڕێوەبەرانی ئەم مەڵبەندە بڕیاریان دا تا بۆ ساڵی ٢٠١٨ ئەم خەڵاتە هەڵپەسێرن.
لەم بابەتە دا هەوڵ دەدەین کاردانەوەکانی ئەو بڕیارە کە هەم لە سۆسیال مێدیاکان دا و بە هەمیش بە شێوەی تایبەتی گەیوەتە دەستی ئەم مەڵبەندە لێرە بنووسینەوە.
مامۆستا ناسر باباخانی لە نامیلکەیەک دا بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە ڕوو دەکاتە مەڵبەندی هونەریی ماملێ و لە کۆی ئەم بابەتەدا کە لە ژێرەوە دەیبینن پێشنیارەکانی خۆیان بۆ ئەم مەڵبەندە هێناوەتە زمان. ئێمە هەوڵ دەدەین هەم بابەتەکە و هەمیش ڕوانگەی خوێنەرانی بابەتەکەی کاک ناسر و ڕوونکردنەوەکەی مەڵبەندیش لێرە دابنێین و بیگەیێنینە دەستی بەڕیوبەرانی مەڵبەند.
بە سپاسەوە
مەڵبەندی هونەریی ماملێ
***
بۆ مەڵبەندی هونەریی ماملێ
ئاماژه:
ئه‌م نامه سه‌رئاواڵه‌یه له‌به‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی مه‌ڵبه‌ندی هونەریی ماملێ واته پێشكه‌ش نه‌كردنی خه‌ڵاتی هونه‌ری ساڵی ٢٠١٨، ئاماده كراوه و وتاره‌كه‌ی پاش نامه‌كه‌ش چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نووسراوه، به‌ڵام سه‌رله‌نوێ به هه‌ندێ ده‌سكاری دایده‌نێمه‌وه. (بۆ خوێندنەوەی بابەتی پێشووتری مامۆستا ناسر باباخانی کرتە لەسەر ئەم دێڕانە بکەن)
هاوڕێیانی ماندوویی نه‌ناسم له مەڵبەندی هونەریی ماملێ
سڵاو و ڕێز،
بێ پێشه‌كی ده‌په‌رژێمه سه‌ر باسه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌وه‌تی هه‌یه جه‌سته‌ی زامداره، له‌وه‌تی هه‌یه دوژمنه‌كانی خه‌ریكی تواندنه‌وه و ئاسێمیلاسیۆنی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ن، له‌وه‌تی هه‌یه خه‌نجه‌ری خیانه‌ت وه‌ك خاچه‌كه‌ی پشتی عیسا له قه‌برغه‌ی ڕۆكراوه، له‌وه‌تی هه‌یه ڕۆژی خۆش و گه‌شی نه‌دیوه و… به‌ڵام… به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م نه‌هامه‌تییانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو ماڵوێرانییانه، به‌رده‌وام “ئاوازی به‌رخۆدان و خۆڕاگری” چڕیوه و ئه‌م ئاوازانه وه‌ك قه‌ڵایه‌كی پته‌و پارێزگاریان له شوناس و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كردووه! بۆ مه‌گه‌ر جگه له‌وه‌یه كه ئه‌ده‌بی زاره‌كی واته فۆلكلۆر، زمانه‌كه‌مانی پاراستووه؟ كه‌وابوو ده‌وری هونه‌ر – به تایبه‌تی له‌به‌ر بێده‌ره‌تانی كورد، مۆسیقا – توانیوێتی زۆر كاریگه‌ر بێ بۆ پاراستنی زمان و كلتوور و هونه‌ری كوردی.
هاوڕێیانی مه‌ڵبه‌ند!
ڕاسته، وه‌ك خۆتان باستان كردووه ڕووداوی ناخۆشی وەک نسکۆی سیاسی، لەدەستدانی نیوەی خاکی کوردستان و دەست تەنگی گەل لە باشوور، بومەلەرزەی کرماشان، ئیلام و هەڵەبجە، هێرش بۆ سەر عەفرین و شەهید کردنی خەڵکی بێتاوانی ئەم شارە بە دەست کوردکوژان و داگیرکەرانی کوردستان، هەموومانی دڵنیگەران کردووە، به‌ڵام وه‌ك باسم كرد ئه‌مانه نابێ ببێ به پاساوی وه‌ستانتان، بۆ ئه‌ژنۆی خه‌م له باوه‌ش گرتنتان، ڕێك به‌پێچه‌وانه، ده‌بێ وره و وزه بخه‌نه جه‌سته‌ی شه‌كه‌تی نیشتمان. بڕوانن شه‌هیدی پێشمه‌رگه به ژه‌نینی ده‌ف و شمشاڵ ئه‌سپارده‌ی خاكی وه‌ته‌ن ده‌كرێ و شه‌ڕڤان و گریلاش به هه‌لهه‌له و چه‌پڵه‌ڕێزانی دایكان له باوه‌شی نیشتماندا ئارام ده‌گرێ! بۆ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوژمن شاد نه‌بین. با ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ین، نه‌فسی ئه‌م خه‌ڵاتدانه خۆ به مانای شایی و لۆغان نییه كه ئێوه خۆتانی پێ سه‌ركۆنه بكه‌ن، ئه‌مه ڕێز گرتنه له پارێزه‌رانی مۆسیقای كوردی كه ده‌بێ وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی هونه‌ر سه‌یر بكرێن!
ئێوه وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی ماملێ، توانیتان ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه، توانیتان به عاره‌قه‌ی نێوچاوانی خۆتان به ناوی مه‌زن ماملێوه، ئه‌م هه‌نگاوه به‌نرخ هه‌ڵگرن، توانیتان ته‌نانه‌ت له سنووره ده‌سكرده‌كانی كوردستان ئاودیو بن، بۆیه هه‌م حه‌یفه هونه‌رمه‌نده‌كانمان له‌م خه‌ڵاته بێ به‌هره بن (دیاره به هیچ كلۆجێك مه‌به‌ستم لایه‌نی ماددی نییه) و هه‌م غه‌دره له خۆتان و له ئێمه‌ش وه‌ك گه‌لی كورد!
بۆیه داواكارم به‌تایبه‌تی له كاك وریای ماملێ هاوڕێی له‌مێژینه‌م و هه‌روه‌ها كاك خانەی ماملێ كه به‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌دا بچنه‌وه و ڕێوڕه‌سمی پێدانی خه‌ڵاتی ساڵی 2018 بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی ده‌سنیشانتان كردووه، به‌شكۆتر له ساڵانی پێشوو به‌ڕێوه ببه‌ن.
له‌گه‌ڵ ڕێزی دووباره‌مدا
براتان ناسر باباخانی
٢٦ی ژانوییه‌ی ٢٠١٨
ئه‌مریكا
***
ڕوانگەی ڕەخنەکران:
- تاهیر قاسمی، نووسەر،زمان‌زان و چالاکی سیاسی:
ئەگەر تەنیا بە هۆی نەهامەتیەکانی ئەمساڵ و پاری گەلی کوردن، نەدەبوو پەکی بخەن. ئێمە دەیان ساڵە شایی و شینمان تێکەڵن و دەستمان لە هیچیان بەرنەداوە.
- عەزیز ناسری، شاعیر و نووسەر:
وێڕای دەستخۆشی لە هەموو ئەو کەسانەی لە پێشکەشکردنی ئەم خەڵاتە بەنرخەدا دەوریان هەیە، بە ڕای من ڕێوڕەسمی ساڵانەی لەم چەشنە، نابێ بە هیچ هۆکارێک دوا بخرێت. هەڵبەت ئەمە تەنیا ڕای شەخسیی خۆمە و ڕێزم هەیە بۆ بۆچوونەکانی ئێوەیش و سەرجەم ئەو هەوڕێیانەی ڕایان جیاوازە. ڕێزم هەیە بۆ هەر بڕیارێکی کە لە لایەن ئەم ناوەندەوە دراوە. بەڵام هەموان شاهیدین کە ماملێ بە دڵی بریندارەوە ساڵها گۆرانی کوت. وا بزانم ئەوەی ئێمە دەبێ لە ماملێ‌وە فێری بین، ئەوەیە: ئێمە بەدەم سەماوە گیان ئەدەین.
محەممەد زێوەیی، چالاکی فەرهەنگی و سیاسی:
دەستان خۆش بێت، بەلام ئێمە نابێت خۆمان بمرێنین. کورد دوای ئەم هەموو ئەنفال و لە سێدارە دران و زیندەبەچال کردنە هەر شاد بوون و شاد ژیان و دوژمنیان تاساند و بەزاند.
- هەمزە ئاگووشی، نووسەر و چالاکی:
دەگەڵ ئەوەیدا کە هەڵوێستەکەتان زۆر کوردانە و بەرز دەنرخێنم، بەڵام پێم وایە نابێ ئەو بابەتانە تێکەڵ بکرێن و لایەک لایەک بسڕێتەوە. بە درێژایی مێژوو شایی و شینمان تێکەڵ بووە و هیچکام لە کارەسات و نەهامەتییەکان نەیانتوانیوە لە شادیمان بخەن و دەسرەی چۆپی و بزە و پێکەنینمان لە زەوت بکەن. هونەریش چەکێکە لە سەنگەری بەرگری و کوردایەتیدا، بۆیە نابێ لە پێی بخەین. بژین و سەرکەوتوو بن هەمیشە!
- شەهلا دەبباخی: نووسەر و لێکۆلێنەر:
ئەگەر کاندیدەکەتان خەڵکی عەفرین بێ خودی ئەوە پاڵپشتی مەعنەویە و یەکجار بەجێیە.
- تاهیر ئاهەنگەری:
هەموو تێبینی و سرنجەکانت جێگای خۆیەتی و تەنیا دەبێ مەڵبەند قۆڵی هەڵماڵێ وجێگیری کا.
- نزار کوێستانی، چالاکی سیاسی:
دەستان خۆش کاک ناسر باباخانی، وتەکانتان لە جێی خۆیدایە.
- حوسێن بەخشی، چالاکی سیاسی و فەرهەنگی:
لە گەڵتم کاک ناسری بەرێز. پێویستە ئەو رێوڕەسمە وەکوو پێشوو بەردەوام و هەرکەسیش بە پێی توانا پشتیوان بێت. دەستخۆش.
بەهاری شۆڕشی کورد:
زۊر ڕاسته، بەرخودان ژیانه. ئەوەش بۆخۆی بەرخودانێکه. گرینگی‌دان به کو‌لتوور و ڕەسەنایەتی کورد دەبێ بەردەوام بێت. هەر لە ئێستاوە من پێشنیاری “شەهریبانی کوردی” دەکەم بۆ ئەم خەڵاتە.
ئێمە لە مەڵبەندی هونەریی ماملێ‌وە ئەوپەڕی ڕێز و سپاسی خۆمان ئاڕاستەی نەرینی جوان و دڵسۆزانەی ئەم بەڕێزانە دەکەین کە بە ڕەخنە چاکسازییەکانیان هاندەر و پشتیوانمانن. دەستیان خۆش و ماڵیان ئاوا.
٢٧/٠١/٢٠١٨