Skip to content

یادێک لە مامۆستا هاشم نانەوازادە لە قەلەندەرخانەی کوردستان ٢٤ـەوە

بەرنامەی قەلەندەرخانە لە تێلێڤیزیۆنی کوردستان ٢٤، یادێکی بەجێ و شایانی لە شاعیری ناودار مامۆستا هاشم نانەوازادە کردەوە. مامۆستا هاشم نانەوازادە بە یەکەم شاعیرێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەناسرێ کە هۆنراوەی تایبەتی بۆ گۆرانی هۆنیوەتەوە. هاوکاری کردنی بەڕێزیان دەگەڵ هونەرمەند محەممەدی ماملێ بۆتە هۆی ئافراندنی دەیان بەرهەمی ناوازە و تاقانە کە ئەمڕۆکە بوونەتە وێردی زمانی زۆربەی کوردان.

لەو بەرنامەیەدا کە هەریەک لە هونەرمەندان حەمید بانەیی و خەندە ئسماعیل، میواندارییان کرد لە نووسەر وریا ماملێ و تێیدا هەوڵ درا تا زیاتر ئەو مامۆستا مەزنەی کورد بە بەردەنگی کورد بناسێندرێ.
بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە مامۆستا هاشم نانەوازادە و بەرهەمەکانی دەتوانن سەردانی ئەو بەستەرانە بفەرموون.
١- کتێبی لالە بەدەستان

٢- مردن بۆ ئاشق نییە. هەر جاویدانن

٣- یادێک لە مامۆستا هاشم نانەوازادە

٤- لالەبەدەستان و نهێنییە شاراوەکەی

٥- ماملێ و سەید عەبدولقادری گەیلانی (٢)

بابەتی پێوەندیدار