Skip to content

ساغکردنەوەی مێژووی وێنەیەک (١)

یەک لە خاڵە نێگتاتیڤەکانی سۆسیال مێدیا، هەواڵ/زانیاریی هەڵەیە کە بە (Fake News & Fake Information)  ناودێرن و لەو ساڵانەی دوایی دا زیاتر لە سۆسیال مێدیاکان دەبینرێت. زۆرجاران لەلایان پەیجەکانەوە بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی خەڵک و لە ئاکامدا کۆکردنەوە ئەندامی پەیجەکەیان پەنا بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە دەبەن و هەندێک جارانیش لە ڕووی هەڵەی کەسەکانەوە ئەو هەڵانە ڕووی دەدات.

لە ماوەی ڕابردوودا چەندین جار مێژووی چەند وێنەیەک لە هونەرمەندان محەممەدی ماملێ و حەسەن زیرەک شێوێندراوە و مێژوویەکی دور لە ڕاستییان بۆ ساز کردوون و بۆ پشتڕاست کردنەوەی زانیارییەکان پێوەندییان بە مێدیاکان و بەڕێوبەرانی مەڵبەندی هونەیی ماملێ کراوە. وەڵامدانەوەی هەموو ئەو نامانە کارێکی زیادی و تاقەتپڕووکێنە و کات و وزەیەکی زۆری گەرەکە و لە توانامان دا نییە کە کات بۆ ئەو چەشنە هەڵە دەستکردانە تەرخان بکەین و وەڵامی دانەبەدانە ئەو نامانە بدەینەوە بۆیە هەوڵ دەدەین لە کۆی نووسینێکی بەڵگەمەند لە ماڵپەڕ و مێدیاکانی ئەو مەڵبەندە دایان بنێین تا دڵسۆزانی ئەو بوارە بتوانن کەڵکی لێ وەرگرن و زانیاریی درووست لەسەر وێنەکان بزانن.

ئەو وێنانەی کە زۆرترین دەنگ و باس بەدوای خۆیدا دێنێت یان باشتر بڵێین زۆرترین سەرنجی خەڵک بۆ لای خۆی ڕادەکێشە ئەو وێنانەن کە دەگوترێ مامۆستایان زیرەک و ماملێ لە وێنەکەدا دەرکەوتوون. ئەوش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو خۆشەویستییەی کە ئەو دوو هونەرمەندە لەناو دڵی نەتەوەی خۆیاندا هەیانە و هەموومان حەزمان دەکرد کە لەو چەشنە وێنانەمان زیاتر دیتبا. مخابن ئەو سەردەمەی کە ئەو دوو مامۆستایە تێیدا ژیاون، وەک ئێستا نەبوە و کەرەسەی وێنەهەڵگرتن و دەنگ هەڵگرتنەوە یان نەبووە یان کەم بووە و جگە لە دەوڵەمەند و دەستڕۆییشتووەکان کەسی تر نەیان بووە.

یەک لەو وێنانە ئەمەیە ( لە نێوان ساڵەکانی ١٣٣٨ تا ١٣٤٢ گیراوە کە ڕادیۆی بێسیمی سابڵاغ چالاک بووە)کە دەگوترێ مامۆستایان زیرەک، خەلیل سەدیقی و ماملێ‌ی تێدایە و بەداخەوە وا نییە. مامۆستا ئیبراهیم ئەفخەمی کە لە وێنەکەدا دیارە، لە پەڕتووکە بەناوبانگەکەی خۆیاندا بە ناوی ( تاریخ فرهنگ وادب مکریان) [1] باسی ئەو وێنەیە دەکات و ئاوا ناوی کەسەکان پێناسە دەکات:

لە ڕاستەوە ڕاوەستاو: ئەحمەد فەیزیابی، کارمەندێکی ڕادیۆ کارمەندێکی ڕادیۆبێسیمی مەهاباد کە دەگوترێ یان ئازەری بووە یان فارس کە دەگوترێ یان ئازەری بووە یان فارس، محەممەدی ماملێ، سەید ڕەحیمی قوڕەیشی، ئیبراهیمی ئەفخەمی. دانیشتوو: بیوک خانباغی.

بە خۆشییەوە مەڵبەندی هونەریی ماملێ ئەو وێنەیەی لە دوو گۆشە (زاویە/ location)ی دیکەوە هەیە کە بە هەمان شێوە ، هەمان ئەو کەسانەن لە هەمان ڕۆژ و کات و ساتدا کە لە کونجێکی ترەوە وێنەیان گیراوە.

لە ڕاستەوە ڕاوەستاو: بیوک خانباغی، کارمەندێکی ڕادیۆ کارمەندێکی ڕادیۆبێسیمی مەهاباد کە دەگوترێ یان ئازەری بووە یان فارس کە دەگوترێ یان ئازەری بووە یان فارس، ئیبراهیمی ئەفخەمی. دانیشتوان لە ڕاستەوە: ئەحمەد فەیزیابی، محەممەدی ماملێ و سەید ڕەحیمی قوڕەیشی.

ئەمجارەش هەر هەمان ئەو کەسانە، هەمان کات و سات بەڵام لە گۆشە (زاویە/ location)ی دیکەوە کە پردی تازەی سابڵاغیش دیارە و گۆڤاری مەهابادیش بڵاوی کردۆتەوە بەڵام، زانیارییەکانی هەڵەیە. ئێمە زانیارییە درووستەکەمان لە ژێر وێنەکە نووسیوە.

ڕاوەستاو لە ڕاستەوە: ئەحمەد فەیزیابی، کارمەندێکی ڕادیۆ کارمەندێکی ڕادیۆبێسیمی مەهاباد کە دەگوترێ یان ئازەری بووە یان فارس کە دەگوترێ یان ئازەری بووە یان فارس، بیوک خانباغی. دانیشتووان لە ڕاستەوە: محەممەدی ماملێ، سەید ڕەحیم قوڕەیشی، ئیبراهیم ئەفخەمی.

هەر بژین
مەڵبەندی هونەریی ماملێ


[1] هەمان وێنە لە پەڕتووکی مامۆستا ئیبراهیم ئەفخەمی وەرگیراوە بەناوی ( تاریخ فرهنگ وادب مکریان) لاپەڕەکانی ٢٢٧ – ٢٢٨

( تاریخ فرهنگ وادب مکریان) ابراهیم افخمی ٢٢٧
( تاریخ فرهنگ وادب مکریان) ابراهیم افخمی ٢٢٨

بابەتی پێوەندیدار