سید عبدالقادر سیادت (سەید)
دەنگی ماملێ
بە ئەستۆی تۆ وەباڵی کوشتنی من
خەمی زولفت کە ئاڵا بوو لە گەردن
ئەجەل بێ دەدری خۆمت بۆ بەیان کەم
هەتا پێت وا نەبێ پێم سەختە مردن
دڵم مەجنونی زولفێ بوو پەرێشان
سەرم مەفتوونی باڵایەک سنەوبەر
نە ئەو زولفە تەنافی کرد لە ئەستۆم
نە سایەی سەروی باڵای خستمە سەر سەر
لە وەختی مردنا گەر تۆم لە لا بێت
بەڵێ ئەو وەختە مردن خۆشە نەک ژین
بە دڵ سۆزێ دەبەن تەرمم لەسەر شان
کە چاوی جوانێکی وەک تۆ بۆم بکا شین
دەڵێ (سەیید) کە وەسیەت بێ بخوێنن
بە دەنگی (ماملێ)م یاسین و تەڵقین
لە ڕۆژی مەحشەرا با پێ بزانن
فەقەت ئەو دەنگە بوو، خۆشییەک کە دەمدین
هۆنراوەی سید عبدالقادر سیادت “سەیید”
ئەم بابەتە لە لایان ڕێزدار “فاروق فرهاد”ەوە ئامادە کراوە