هەڵبەستوان: عارف هەڵەبجەیی
ســـڵاوت لــێ بـــێــت ئـــەی شــــۆڕەەســـواری هـــونــەر
ئــــەی دەنــــگ و صـــەدات وەک شــــەهـــد و شـــەکـــەر
.
بـەجـێت هـێـشـتـم لـە ناکا، لـەدەشـتـێـکی چـۆل و بـیابان
بەڕاستی هەر تۆ بوی، تاقە بـولبـولی خاکـی کـوردسـتان
.
هـەر تـۆ بـە ئـاوازی جـوانت، کۆرپــەی کــوردانــت ئـەلاوان
بـە کـۆچیدوایی تۆ گیـانە، فرمێسـک ئـەڕژێ لە دو چـاوان
.
ئێمەی دڵسۆزی گۆرانی و شێعری زۆر جوان و بەتامت
پـەیـمـان ئـەدەیـن بـپـارێـزیـن گـشـت ئاوازە جوانەکانـت
.
هـونـەردۆسـتـانی بەڕێـزت گشـت بەجارێ خەفەتـبـارن
لـەکـۆچیدوایی تـۆی نـەمـر سەرجەم هەموو لێوبەبارن
.
سـەرەخـۆشی ئـەکـەن لـەیـەکـتـر لـە بـزربـون و نەمـانت
بەڵام لەدڵـدا هـەر ماوی سموێـند بێـت بـەهـەردو چاوانت
.
دڵـخـۆشـکـەرن وتـەکـانـی نـاو گـشــت گـۆرانـیـیـەکانـت
کـە فـەرمـوتــە هــەمــوکـاتـێ بــەیـانـیـان و ئــێــوارانـت
.
هەردەم داواکارین لەخوای گەورە و مەزن و بێمەکانت
کـە بـەهـەشـتی بـەریـنـیـی خـۆی بـکاتـە جێی پشودانت
.
هـەزاران سـڵاو لەخـۆت و لە هـاوڕێ کۆچـکردوەکانت
شــاعـیـران و ئـەدیـبـان و هـونـەرمـەنـدانـی کـوردانــت
.
سلێمانی
٢ی٢ی١٩٩٩